گه‌رمیان: بنكه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم ده‌كرێته‌وه
29 / 5 / 2016
ئه‌مڕۆ (۲۹ی ئایار) به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و جێگری پارێزگاری و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان و به‌ڕێوبه‌ری سایلۆكانی سلێمانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، له رێوره‌سمیكدا بنكه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی گه‌رمیان له كه‌لار كرایه‌وه.
له‌سه‌ره‌تادا عومه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌مین جێگری پارێزگاری سلێمانی كه هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای وه‌رگرتنی گه‌نمه له پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان، له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ رێژه‌یه‌كی باش گه‌نم له سنوری گه‌رمیان به‌رهه‌م هاتووه لیژنه‌كه‌مان پێی باش بووه له گه‌رمیانه‌وه ده‌ستبكرێت به وه‌رگرتنی گه‌نم و بنكه بكرێته‌وه دواتر له ناوچه‌كانی تری سنوری پارێزگای سلێمانی بنكه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم بكرێته‌وه.
ووتیشی: جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه بنكه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی باش و بێ كه‌موكورتی بۆ وه‌رگرتنی گه‌نم ئاماده‌كراوه له رۆژانی داهاتوشه‌وه بنكه‌كه به رووی جوتیارانی سنوره‌كه ده‌كرێیه‌وه.
دواتر سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: گه‌رمیان خاوه‌نی سنورێكی به‌رفراوانی زه‌وی كشتوكاڵیه، ساڵانه به‌شێكی زۆر له‌و زه‌وییانه له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه به به‌روبومی گه‌نم ده‌چێنرێت و ئه‌مساڵ به‌هۆی رێژه‌ی زۆری باران بارینه‌وه گه‌نمی باش به‌رهه‌م هاتووه و له ساڵانی رابردوو به‌رهه‌مه‌كه زیاتره.
ووتیشی: ئه‌مساڵ له‌چاو ساڵانی رابردوو زووتر وه‌رزی دروینه ده‌ستپێكردووه به‌هۆی دواكه‌وتنی پاره‌ی گه‌نمی پار و بوونی شه‌ڕی داعش جوتیاران بێ هیوابوون و له‌م گه‌نمه‌كانیان به‌نرخێكی زۆر كه‌م فرۆشتووه به بازرگانه‌كان به‌ڵام به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م بنكه‌یه هیوایه‌ك بۆ جوتیاران ده‌گێڕینه‌وه.
هاوكات سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماده‌یی ئیداره‌ی گه‌رمیانی پیشاندا بۆ هاوكاریكردنی بنكه‌كه و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان و چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه و كه‌مووكورتییه‌ك بێته به‌رده‌م كاره‌كانیان.
دواتر، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌یاروه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای وه‌رگرتنی گه‌رنم له پارێزگای سلێمانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بنكه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمیان له كه‌لار- به‌رده‌سوور كرده‌وه بڕیاره له دوو رۆژی داهاتوودا له بنكه‌كه ده‌ستبكرێت به وه‌رگرتنی گه‌نم و دواتر گه‌نمه‌كه ده‌گواسرێته‌وه بۆ سایلۆی گه‌نم له به‌رلوتی ده‌روازه‌ی كه‌لار كه شه‌ش په‌نكه‌رى تێدایە و 36 ته‌ن گه‌نم لە خۆده‌گرێت ئاماده‌یه بۆ گه‌نمى جوتیاران.
بەپێى بڕیارى حکومەتى عێراق ئەمساڵ گەنمى نمرە یەک کیلۆى بە ٧٠٠ دینار وەردەگرێت و نمرە دوو بە ٦٠٠ دینار وەردەگیرێت.
522 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|