ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات قوباد تاڵەبانی سەردانی قەزای کفری کرد قوباد تاڵەبانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی بەسەرکردەوە
بۆ تاوتوێکردنى رەوشى جەلەولا دیندار زێبارى سەردانى ئیدارەى گەرمیان دەکات ‌

31 / 5 / 2016

ئەمڕۆ (۳۱ی ئایار) بەمەبەستی تاوتوێکردنی بارودۆخی ناحیەی جەلەولا و ئاوارەکان لە سنورەکە، سەرۆکی لیژنەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم بەیاوەرى بەڕێوەبەرى گشتى پۆلیسى هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد.

لەو سەردانەیدا، دیندار زیباری سەرۆکی لیژنەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، بە ئامادەبوونی مەحمود سەنگاوی فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری هێزەکانی پێشمەرگە، لەگەڵ سەرپەرستیاری ئیدارەی گەرمیان کۆبوویەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە پرسی گەڕانەوەی ئاوارەکان و رەوشی ئەمنی سنوری جەلەولا کرا.

دیندار زێباری رایگەیاند: لەسەر رۆشنایی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان کە تێدا هاتووە پێشمەرگە مامەڵەی باشی لەگەڵ خێزانە عەرەبەکان نەکردووە، ئەمڕۆ سەردانمان کردووە تا لە نزیکەوە واقیعەکە ببینین، بۆ ئەو مەبەستەش میحوەرەکانی تری پێشمەرگەمان بەسەرکردۆتەوە.

ووتیشی: گەلی کورد بەوە ناسراوە باوەڕی تەواوی بە پێکەوە ژیان هەیە، پێویستە ئەو تێڕوانینە هەڵەیە کە لە راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان رەنگدانەوەی هەیە راست بکەینەوە.

هاوکات، سەڵاح کویخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند: گەرمیان ناوچەیەکی سنوریە لەگەڵ ناوچەکانی سنوری پارێزگای دیالە هەر لەگەڵ تێکچونی بارودۆخی ئەو ناوچانەش ژمارەیەکی زۆر ئاوارە روویان لە گەرمیان کردووە.

ووتیشی: ئاوارەکان کە روویان لە ناوچەکە کردووە رێزی تەواویان لێنراوە و لە کەمپەکان جێگەیان کراوەوتەوە و لە لایەن حکومەتەوە ئەمنیەت و  خزمەتگوزارییەکانی بۆ دابینکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هاوکارێکی باش بوون لەو روەوە.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان راشیگەیاند: لە دوای ئازادکردنی جەلەولا و دەوروبەری لە دەستی داعش هەزاران خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، ئێستاش پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارە بەردەوامە.

دواتر مەحمود سەنگاوی بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری هێزەکانی پێشمەرگە لە کۆبوونەوەکە رایگەیاند:لەگەڵ ئەوەی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان هەوڵی سڕینەوەی کوردی داوە بەڵام کورد هەمیشە بە سنگێکی فراوان لە پێکهاتەکانی تری روانیوەو رێزی لێگرتوون.

ووتیشی: ئێمە لە هێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری خانەقین و جەلەولا بە بێ جیاوازی دەروانینە هەموو پێکهاتەکان و وەکو یەک داکۆکیمان لە هەمووی کردووە لە بەرامبەر پلانەکانی داعش و تیرۆریستان.

دەربارەی زانیاری راپۆرتە نێودەوڵەتییەکانیش کە پێشمەرگە تۆمەتبار کراوە بە مامەڵەی خراپ لەگەڵ عەرەب لە جەلەولا، مەحمود سەنگاوی ئاماژەی بەوەدا، لە جەلەولا دەیان عەشیرەت هەن کە لە ناو یەکدا ناکۆکن و کێشەیان هەیە دواتر بە شەڕ هاتوون و ماڵی یەکتریان سوتاندووە، نەک پێشمەرگە ئەو کارەی کردبێت.

دواتر، دیندار زیباری بە ئامادەبوونی بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری هێزەکانی پێشمەرگەو سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەری ناحیەی جەلەولا لەگەڵ سەرۆک هۆزە عەرەبەکانی سنوری جەلەولا و موختاری گەڕەکەکانی ناحیەکە کۆبویەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک هۆزەکان و موختارەکان کە عەرەبن، هەموو ئەو دەنگۆیانەیان رەتکردەوە کە پێشمەرگە مامەڵەی خراپیان: لەگەڵدا کردبێت، بە پێچەوانەوە رایانگەیاند، کە هێزەکانی پێشمەرگە رۆڵێکی دیاریان هەبووە لە پاراستنی ئەمنیەتیان.
‌ 566 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure