هۆبه‌ی گه‌نجینه‌ی خانه‌قین كرایه‌وه
1 / 6 / 2016
ئه‌مڕۆ (1ی حوزه‌یران) به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری یداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای خانه‌قین و به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی گه‌رمیان له مه‌راسێكدا هۆبه‌ی گه‌نجینه‌ی خانه‌قین كرایه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: به ئامانجی خزمه‌تكردنی زیاتری خانه‌قین له‌لایه‌ن ئیداره‌كه‌مانه‌وه ئه‌م هۆبه‌ی گه‌نجینه‌مان كردۆته‌وه كه سه‌ربه گه‌نجینه‌ی گه‌رمیان ده‌بێت و ئومێد ده‌كه‌ین وه‌كو ماڵی خۆتان له‌م ده‌زگایه بڕوانن و به ئه‌زموونی خۆتان بره‌وی پێبده‌ن و تا له داهاتوودا ببێته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك و خزمه‌تی باشتر بكات.
ووتیشی: پێویسته هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌كان ئه‌رك و كاره‌كانیان به‌باشی به‌ڕێوه ببه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی باش مامه‌ڵه‌ی هاولاتیان راییبكه‌ن و به‌بێ جیاوازی كار بۆ هاوڵاتیان بكه‌ن.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ بینای هۆبه‌كه كراوه‌ته‌وه و له هه‌فته‌ی ئاینده‌وه سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ده‌ستبه‌كار ده‌بن هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی تری قه‌زاكه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ قایمقامیه‌تی قه‌زاكه كاره‌كانی ئه‌نجامده‌دات ئێمه‌ش له ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوكار و پاڵپشت ده‌بین بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كاندا.
دواتر محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن قایمقامی قه‌زای خانه‌قین له مه‌راسیمه‌كه‌دا رایگه‌یاند: پێویسته لێره‌وه سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م هۆبه‌یه كه خزمه‌تێكی باش به قه‌زای خانه‌قین ده‌كات.
راشیگه‌یاند: له پێناو خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی قه‌زاكه و په‌ره‌پێدانی ئه‌م هۆبه‌یه وه‌كو قایمقامیه‌ت له خزمه‌ت ئه‌م ده‌زگایه ده‌بین بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانیدا.
500 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|