شوقه‌كانی ناحیه‌ی رزگاری دابه‌شده‌كرێت
5 / 6 / 2016
ئه‌مڕۆ (5ی ئایار) له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به ئاماده‌بوونی لیژنەی دابه‌شكردن، ئه‌و 60 شوقه‌یه‌ی كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنه‌وه له‌ناحیه‌ی رزگاری دروستكرا، له مه‌راسیمێكدا به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت دابه‌شكرا.
له‌سه‌ره‌تایمه‌راسیمه‌كه‌دا، شێركۆ حسێن قایمقام له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دابه‌شكردنی شوقه‌كان رایگه‌یاند: ئه‌م ژماره شوقه‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن دروستكراوه بۆ هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت و فه‌رمانبه‌ران ئێمه‌ش له ماوه‌ی رابردوودا فۆرممان به‌سه‌ر هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران دابه‌شكردووه دواتر خاڵبه‌ندی بۆ ناه‌وه‌كان كراوه 60 كاندید هه‌ڵبژێردراوه.
ووتیشی: به‌شێك له كاندیده‌كان به‌پێی به دواداچوون ده‌ركه‌وتووه پێشتر سودمه‌ند بوون یان خاوه‌نی خانوو بوون له كاندیدی ده‌ركراون و هه‌ر به‌پێی خاڵبه‌ندی ناوی تر چۆته شوێنه‌كه‌یان.
دواتر له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا تیروپشكی شوقه‌كان ده‌ستپێكرد و به ئاماده‌بوونی كاندیده‌كان به‌سه‌ریاندا دابه‌شكرا.
517 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|