شاری كه‌لار ده‌خرێته سه‌ر نه‌خشه‌ی پاراستنی ژینگه‌ی جیهانی
13 / 6 / 2016
ئه‌مڕۆ (13ی حوزه‌یران) به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی جیهانی پاكڕاگرتنی ژینگه كه له گه‌رمیانیش ئه‌نجام ده‌درێت، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كمه‌ڵی مه‌ده‌نی كۆبویه‌وه.
له كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: به چاودێری ئاژانسه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، دیاریكردنی شاره‌كان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی پاراستنی ژینگه‌ی جیهانی كه شاری كه‌لاریش ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تێكی جیهانی بۆ پاكڕاگرتنی ژینگه ئه‌نجامده‌درێت و هه‌ڵمه‌ته‌كه سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش ده‌گرێته‌وه.
ووتیشی: هه‌ڵمه‌ته‌كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو (15ی حوزه‌یران) له گه‌رمیان له‌سه‌ر قه‌ڵای شێروانه‌وه ده‌ستپێده‌كات و دواتر شوێنه‌كانی تر ده‌گرێته‌وه، ئێمه‌ش له ئیداره‌ی گه‌رمیان به هاوكاری له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی سنوره‌كه له‌و هه‌ڵمه‌ته به‌شدار ده‌بین.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، راشیگه‌یاند: پێویسته رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و راگه‌یاندنه‌كان و هه‌موو چین و توێژه‌كان به‌ده‌م ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌وه بێن ئه‌وه‌ش له پێناو پاكڕاگرتنی ژینگه‌ی شاره‌كانمان.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بێستون ژاڵه‌یی نوێنه‌ری تۆڕی هاوبه‌شی رێكخراوه‌كانی گه‌رمیان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌چاودێری ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و پرۆگرامی ژینگه‌پارێزی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان unep و بازاری هاوبه‌شی ئه‌وروپا و به‌سه‌رپه‌شتی ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌شداری ڕێكخراوه ژینگه‌پارێزه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، هه‌َڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجام ئه‌درێت و تیایدا كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌خرێته سه‌ر نه‌خشه‌ی پاراستنی ژینگه‌ی جیهانی.
ووتیشی: ئێمه وه‌كو رێكخراوه‌كانی سنوره‌كه به‌شداری كارامان ده‌بێت له‌و هه‌ڵمه‌ته و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان باسمان له چۆنیه‌تی سه‌رخۆستنی هه‌ڵمه‌ته‌كه كردووه و داواش له هاوڵاتیان و هه‌موو چین و توێژه‌كان ده‌كه‌ین هاوكارمان بن به به‌شداریكردن له‌و هه‌ڵمه‌ته.
611 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|