هه‌ڵمه‌تی ژینگه‌یی "با كوردستان پاك بكه‌ینه‌وه" له گه‌رمیان ده‌ستیپێكرد
15 / 6 / 2016
ئه‌مڕۆ (15ی حوزه‌یران) به‌چاودێری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا و به سه‌رپه‌رشتی ئیداره‌ی گه‌رمیان و رێكخراوه‌كانی بواری ژینگه و به‌به‌شداری ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسی حزبی و حكومی و چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و هاوڵاتیان، له مه‌راسیمێكدا له‌سه‌ر قه‌ڵای شێروانه‌وه هه‌ڵمه‌تی ژینگه‌ی جیهانی له ژێر ناوی (با كوردستان پاك بكه‌ینه‌وه) ده‌ستی پێكرد.
له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به چاودێری حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردووه و له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر قه‌ڵای شێروانه ده‌ستپێده‌كات چونكه له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه ئه‌م شوێنه خراواته سه‌ر نه‌خشه‌ی پاراستنی ژینگه‌ی جیهانی.
ووتیشی: بونیادنانی ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست له هه‌ر وڵاتێك گرنگه ئێستاش له وڵاتی ئێمه خۆشبه‌ختانه سه‌دان رێكخراوی بواری ژینگه دروست بووه و پرۆژه‌كانی هۆشیاری ژینگه‌یی له گه‌شه‌كردندایه، ئێمه‌ش له ئیداره‌ی گه‌رمیان له ماوه‌ی رابردوودا پشتیوانی هه‌موو هه‌وڵێكمان كردووه كه خزمه‌تی به ژینگه‌ی سنوره‌كه كردووه، بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش هه‌موو داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له سنوره‌كه هاوكار ده‌بێت.
دواتر، بێستوان ژاڵه‌یی نوێنه‌ری رێكخراوه ژینگه‌یه‌كانی گه‌رمیان له ووته‌یه‌كیدا رایگه‌یاند: سنوری گه‌رمیان هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی تری هه‌رێم كێشه‌ی زۆری ژینگه‌یی وه‌كو نه‌بوونی ریساكلین و راوكرن و پیسبوونی ناو شاره‌كان هیواش ده‌خوازین ئه‌مڕۆش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م ژماره زۆره له شوێنی هه‌ڵمه‌ته‌كه ببێته وێسگه‌یه‌ك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی هۆشیاری ژینگه‌یی و پاكڕاگرتنی ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌مان.
دواتر نوێنه‌ری هۆزه عه‌ره‌به‌كان له پارێزگای دیاله ووته‌یه‌كی پێكه‌شكرد و تێدا تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه ئاماده‌ییشی پێشاندا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشی ئیداره‌ی گه‌رمیان بن بۆ پاكڕاگرتنی ژینگه‌ی سنوره‌كه.
دواتر، هه‌ڵمه‌ته‌كه له قه‌ڵای شێروانه ده‌ستی پێكرد و بڕیاره به بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیارییه‌كان به‌رده‌وامی هه‌بێت.
505 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|