په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه
5 / 7 / 2016
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی، خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هاوڵاتیان ده‌كات.
له‌به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌ڵاح كوێخا، هیواده‌خوازێت لایه‌نه سییاسییه‌كان ئه‌م جه‌ژنه بكه‌نه ده‌رفه‌تێك بۆ رێككه‌وتنی نێوانیان و كۆتایی هێنان به قه‌یرانه‌كان.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه، به‌ناوی ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رجه‌م و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی یه‌كه ئیدارییه‌كانی سنوره‌كه، جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و برا پێشمه‌رگه‌كانمان و موسوڵمانان ده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی شادی و خۆشحاڵی و سه‌رفرازی بۆ هه‌موو لایه‌ك.
داواكارین له‌خوای گه‌وره رۆژووی موسڵمانان قبوڵ بكات و جه‌ژن ببێته مایه‌ی ئاشتی و ته‌بایی نێوان سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان و ئاشتی و ئارامی باڵ بكێشێت به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندا.
هیواده‌خوازین لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌م رۆژه پیرۆزه بكه‌نه ده‌رفه‌تێك بۆ رێككه‌وتنیان و كۆتاییی به كێشه سیاسییه‌كان و قه‌یرانی دارایی بهێنن و سه‌رفرازی و خۆشگوزه‌رانی بۆ هاوڵاتیان بگه‌ڕێته‌وه.
دووباره پیرۆز بێت جه‌ژنی ره‌مه‌زان.
سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان 30/6/2016
536 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|