سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی پۆلیسی كه‌لار ده‌كات
11 / 7 / 2016
ئه‌مڕۆ (11ی ته‌مموز) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به یاوه‌ری جێگره‌كه‌ی و به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ناوخۆی ئیداره‌ی گه‌رمیان، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی كه‌لاری كرد و پشتیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانیدا خسته‌ڕوو.
له‌و سه‌ردانه‌یدا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، وێڕای ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی به‌شی پۆلیسی كه‌لاری كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه، هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی به‌رزنرخاند، هاوكات باسی له گرنگی رۆڵی پۆلیس كرد له سنوره‌كه‌دا بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی هاوڵاتیان.
له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، هیواشی خواست به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ له كاره‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بێت و پاڵپشتی و پشتیوانی ئیداره‌كه‌ی بۆ هاوكاریكردنیان دوپاتكرده‌وه به‌مه‌به‌ستی راییكردنی كاره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو.
له‌به‌رامبه‌ردا، عه‌قید ئومێد مه‌جید به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی كه‌لار، سوپاسی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان کرد، بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی و دوپاتیشی كردووه، به هاوكاری ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌شه‌كه‌یان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی سنوره‌كه.
632 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|