شاندێكی (unhcr) سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
11 / 7 / 2016
به‌یانی ئه‌مڕۆ (11ی ته‌مموز) به‌رپرسی به‌شی یاسایی رێكخراوی (unhcr) له هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری مرۆیی ئیداره‌ی گه‌رمیان، بارودۆخی ئاواره‌كان له سنوره‌كه تاوتوێ كرا.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، خاتوو جاكلین به‌رپرسی به‌شی یاسایی رێكخراوی (unhcr) له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی زیاتر و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردولا سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كردووه.
ووتیشی: سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیان و داموده‌زگا حكومییه‌كانی سنوره‌كه ده‌كه‌ین كه له‌ماوه‌ی رابردوودا هاوكارییه‌كی باشی خێزانه ئاواره‌كانیان كردووه و ئه‌منیه‌ت و پێداویستییه‌كان بۆ كامپه‌كانی سنوره‌كه دابین بكه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ تێكچوونی بارودۆخی ئه‌منی ناوچه‌كانی عێراق ئێمه ده‌رگامان كراوه بووه بۆ خێزانه ئاواره‌كان و ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره روویان له سنوره‌كه كردووه خۆشبه‌ختانه سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی توانیومانه خزمه‌تگوزاری پێویست بۆ كه‌مپه‌كان دابین بكه‌ین.
ووتیشی: جێی خۆیه‌تی هه‌ر لێره‌وه سوپاسی (unhcr) و ته‌واوی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكه‌ین كه هاوكارێكی باشی حكومه‌ت بوون بۆ خزمه‌تكردنی ئاواره‌كان له سنوره‌كه‌دا.
540 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|