به‌هۆی گه‌رماوه ئیداره‌ی گه‌رمیان دوو رۆژ ده‌كاته پشوو
19 / 7 / 2016
راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان رایده‌گه‌نێت، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ سه‌رووی 50 پله، ئیداره‌ی گه‌رمیان بڕیاریدا ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه واته ( 20 و 21 ی ته‌مموز) له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له سنوری ئیداره‌كه پشووی فه‌رمی بێت.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه:
راگه‌یه‌ندراوی ئیداره‌ی گه‌رمیان تایبه‌ت به پشوو، به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كه به پێی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم له دوو ڕۆژی داهاتوودا بۆ سه‌رووی (50) پله به‌رز ده‌بێته‌وه، ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌پشت به‌ستن به‌و ڕاپۆرته كه‌شناسیانه و بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیانی سنووری ئیداره‌كه بڕیاریدا ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه واته ( 20 و 21 ی ته‌مموز) له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له سنوری ئیداره‌كه پشووی فه‌رمی بێت. هاوكات ئیداره‌ی گه‌رمیان داوا له هاوڵاتیانی سنووره‌كه ده‌كات بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت له ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ش دوپاتده‌كاته‌وه هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه له‌سه‌ر ئاستی یه‌كه ئیدارییه‌كان ژووری عه‌مه‌لیات بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ر ڕوداوێكی نه‌خوازراو پێكهێنراوه، به‌هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موولایه‌ك.
راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان
19/7/2016
990 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|