به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان سەردانى ئیدارەى گەرمیان دەکات
19 / 7 / 2016
ئه‌مڕۆ (19ی ته‌مموز) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان به‌یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌دواداچوونی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان له‌گه‌رمیان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه، تیشكخرایه‌سه‌ر كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان له گه‌رمیان.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كورده عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان رایگه‌یاند: سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كه‌ین له ماوه‌ی رابردوودا هاوكارێكی باشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان له گه‌رمیان بووه و توانیوێتی كارمه‌ند و پێداویستی بۆ فه‌ره‌مانگه‌كانیان له كه‌لار و خانه‌قین و كفری دابین بكات.
ووتیشی: ئێستا له سنوری گه‌رمیان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رۆژانه به‌دواداچوون بۆ كه‌یسه‌كانی توندوتیژی دژی ژنان ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌هۆی كه‌می ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ند و نه‌بوونی بینای تایبه‌ت به‌خۆیان، رۆژانه كێشه‌یان بۆ دروستده‌بێت، داواشیكرد، ئیداره‌ی گه‌رمیان زیاتر هاوكاریان بێت.
له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئێمه له ئێداره‌ی گه‌رمیان له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ند و بینامان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان له گه‌رمیان دابینكردووه و هاوكارێكی باش بووین بۆ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌كانی له قه‌زاكانی گه‌رمیان ئه‌وه‌شمان له پێناو خزمه‌تكردن له سنوره‌كه به ئه‌رك زانیوه.
ووتیشی: به‌هۆی قه‌یرانی دارایی له ئێستادا ناتوانرێت كارمه‌ند دابمه‌زرێت، به‌ڵام ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌پێی توانای خۆی هاوكار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌تان بتوانێت كاره‌كانی راپه‌ڕێنێت
530 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|