بنكه‌ی كارتی نیشتمانی یه‌كگرتوو له‌كه‌لار كرایه‌وه
26 / 7 / 2016
ئه‌مرۆ (26ی ته‌مموز) به‌سه‌رپه‌رشتی (سه‌ڵاح كوێخا) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسی فه‌رمانگه حكومییه‌كانی سنوره‌كه، له مه‌راسیمێكدا بنكه‌ی كارتی نیشتمانی یه‌كگرتوو له‌كه‌لار كرایه‌وه.
عه‌مید محه‌مه‌د عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی سلێمانی دوو/گه‌رمیان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: وه‌كو سێیه‌م بنكه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و چوارده‌یه‌مین بنكه له‌سه‌ر ئاستی عێراق ئه‌مڕۆ بنكه‌ی كارتی نیشتمانی یه‌كگرتوو له كه‌لار كرایه‌وه كه سه‌ربه فه‌رمانگه‌ی باری شارستانی ده‌بێت.
ووتیشی: له قۆناغی یه‌كه‌مدا له ناوه‌ندی پارێزگاكان ئه‌م بنكه‌یه ده‌كرێته‌وه بۆیه ئه‌مڕۆ له كه‌لار وه‌كو ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان بنكه‌كه كرایه‌وه و له داهاتووشدا له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌مان دوای دابینكردنی بینا، داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین ئامێرمان بۆ دابین بكات به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی كارتی نیشتمانی یه‌كگرتوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی سلێمانی دوو/گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، خزمه‌تێكی باش به هاوڵاتیان ده‌كات و بۆ معاملات و كاروباری رۆژانه جێگه‌ی ناسنامه‌ی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه ده‌گرێته‌وه.
654 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|