به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی ژینگه‌ی گه‌رمیان ده‌ستبه‌كاربوو
8 / 8 / 2016
ئه‌مڕۆ (8ی ئاب) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێم، به‌مه‌بسه‌تی ده‌ستبه‌كاربوونی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی فه‌ركانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ گه‌شه‌پێدانی كاره‌كانیان، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه كۆبویه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌سته‌ی چاككردن و پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی چڕكردنه‌وه‌ی كاره‌كانمان بۆ چاككردن و پاراستنی ژینگه‌ی سنوره‌كه، له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین جار سه‌ردانی گه‌رمیانمان كردووه، هه‌موو هه‌وڵێكمان خستۆته‌گه‌ڕ ژینگه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه به جوانی بمێنێته‌وه و له‌و رووه‌وه له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی بواری ژینگه و سه‌رجه‌م لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له حكومه‌ت، هه‌ماهه‌نگ بوین.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له سنوری گه‌رمیان یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ ژینگه پرسی راوكردنی نایاساییه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌سته‌كه‌یان له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌وڵ و په‌یوه‌ندیدا بووه ، تا رێگری بكرێت له دیارده‌ی راوكردن.
ووتیشی: ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌كاربوونی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان سه‌ردانمان كردووه و ئێمه له ده‌سته پشتیوانی ته‌واوی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاره‌كانی سه‌ركه‌وتوو بێت و بتوانێت خزمه‌تی ژینگه‌ی ئه‌م سنوره بكات.
له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتیوانی و هاوكار بووین بۆ هه‌ر هه‌وڵێك كه چوبێته چوارچێوه‌ی پاراستنی ژینگه‌ی گه‌رمیان.
روونیشیكرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ژینگه‌ی سنوره‌كه، به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ رێكخراوه ناوخۆیی و بیانییه‌كانی بواری ژینگه و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان له په‌یوه‌ندیدا بوون بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و كار و پرۆژانه‌ی كه بۆ پاراستنی ژینگه ئه‌نجام دراون.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووتیشی: سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان ده‌كه‌ین كه له ماوه‌ی رابردوودا خزمه‌تی باشی كردووه، هه‌روه‌ها، پشتیوانی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی ئه‌و فه‌رمانگه ده‌كه‌ین بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانیدا.
دواتر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه، به‌یاوه‌ری جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ كاروباری هونه‌ری سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیانی كرد و له رێوره‌سمێكدا (دوره‌ید سه‌لیم) وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان ده‌ستبه‌كاربوو، هاوكات به‌مه‌به‌ستی ده‌ستخۆشیكردن له به‌رێوه‌به‌ری پێشووی ژینگه‌ی گه‌رمیان، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه، سه‌ردانی (ئه‌كره‌م ساڵح)ی كرد كه له ئێستادا سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لاره.
573 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|