ئاگادارییه‌ك له‌ناوه‌ندی تۆماركردنی كۆمسیۆن له كه‌لار
8 / 8 / 2016
ناوه‌ندی تۆماركردنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كه‌لار، لە ئاگادارینامەیەکدا کە وێنەیەکى بۆ سایتى (ئیدارەى گەرمیان) ناردووە، ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری گه‌رمیان ده‌كاته‌وه، به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی ناو بۆ ده‌ركردنی كارتی نیشتمانی سه‌ردانیان بكه‌ن.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه:
ئاگادارییه‌ك له ناوه‌ندی تۆماركردنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كه‌لار
ناوه‌ندی تۆماركردنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كه‌لار، ئاگاداری سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان به گشتی و شاری كه‌لار به‌تایبه‌تی ده‌كاته‌وه، هه‌ر هاوڵاتییه‌ك فۆرمی خۆراكی پارێزگای سلێمانیه و ته‌مه‌نی له سه‌رووی 18 ساڵه‌وه‌یه، سه‌ردانی ناوه‌نده‌كه‌مان بكات، به‌مه‌بستی ناو تۆماركردن بۆ ده‌ركردنی كارتی نیشتمانی، پێویسته له‌كاتی سه‌ردانیكردنیشدا ئه‌م پێداویستیانه‌ی لای خواره‌وه له‌گه‌ڵ خۆتان بهێنن. 1. كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدان 2. ناسنامه‌ی باری شارستانی 3. ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی 4. فۆرمی خۆراك/سلێمانی 5. كارتی زانیاری
شوێنی ناوه‌ند: كه‌لار/ بینای پاسپۆرتی گه‌رمیان/ نهۆمی دووه‌م/ هۆڵی ژماره/٢
ناوه‌ندی تۆماركردنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كه‌لار 8/8/2016
718 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|