زانکۆى گەرمیان دووەمین کۆنفرانسى زانستى ئەنجامدەدات
21 / 8 / 2016
ئه‌مڕۆ (21ی ئاب) به ئاماده‌بوونی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ژماره‌یك له مامۆستایانی زانكۆ و تێژه‌ران، كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی گه‌رمیان دووه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی زانستی تایبه‌ت به زانستی ماتماتیك ئه‌نجامدا.
كۆنفرانسه‌كه له ژێر دروشمی (به‌ره‌وپێش چوونی زانستی ماتماتیك له‌بواری تیۆری و پراكتیك) به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به هاوكاری سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چووه.
له‌سه‌ره‌تای كۆنفرانسه‌كه‌دا، د.عه‌زه‌دین جومعه راگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی گه‌رمیان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای كۆنفرانسه‌كه ووتارێكی پێشكه‌شكرد و تیایدا رایگه‌یاند: له مساڵدا كۆلێژی په‌روه‌رده بۆ دووه‌م كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی زانستی ئه‌نجامده‌دات و سوپاسی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كه‌ین كه له‌م دوو كۆنفرانسه هاوكاری باشی زانكۆی گه‌رمیان بووه و لایه‌نی دارایی كۆنفرانسه‌كانی له ئه‌ستۆ گرتووه.
ووتیشی: له‌م كۆنفرانسه‌دا، 53 توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌ش كراوه و 21 توێژینه‌وه هه‌ڵبژێردراوه، كه 44 توێژه‌ر ئاماده‌یان كردووه، توێژه‌ره‌كانیش له 10 زانكۆی ناوخۆیی و چوار زانكۆی ده‌ره‌وه هاتوون، دیاره كۆنفرانسێكی له‌م چه‌شنه رۆڵێكی گرنگی ده‌بێت له به‌روپێشچوونی ئاستی زانستی زانكۆ.
دواتر، دكتۆر فاروق عه‌بدوڵا سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تێدا ووتی: ساڵی (2015-2016) ساڵێكی قورس بووه بۆ ئێمه به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و قورسیه و قه‌یرانی دارایی، زانكۆی گه‌رمیان ئه‌وا دووه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌دات و له‌و ساڵه‌شدا زانكۆكه‌مان ده‌یان وۆركشۆپ و سیمینار و كاروچالاكی زانستی ئه‌نجامداوه.
ووتیشی: بۆ ساڵی ئاینده له زانكۆی گه‌رمیان سێ به‌شی خوێندنی به‌یانیان و 12 به‌شی خوێندی ئێواران ده‌كرێته‌وه ئه‌مه‌ش هه‌لێكی باشی خوێندن بۆ ده‌رچووانی ئاماده‌یی ده‌ره‌خسێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و داهاته‌ی له‌به‌رامبه‌ر خوێندنی ئێواران به سیستمی پارالێل به‌ده‌ست دێت، پێداویستییه‌كانی زانكۆكه دابین ده‌بێت.
سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان راشیگه‌یاند: له‌یه‌كه‌م رۆژی كردنه‌وه‌ی زانكۆ تا ئه‌مڕۆ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان باشترین پاڵپشت بووه بۆ گه‌شه‌پێدانی زانكۆكه و هه‌میشه هاوكار بووه ئه‌وه‌ش جێگه‌ی سوپاس و پێزانینه.
دواتر د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ووته‌یكی پێشه‌كرد و تیایدا رایگه‌یاند: ئه‌نجامدانی كۆنفرانسێكی له‌م جۆره و له بواری زانستی ماتماتیك كه بوارێكه ئێستا كه‌مترین خه‌ڵك رووی تێده‌كات، خۆی له خۆیدا گرنگه و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كۆنفرانسه‌كه رۆڵی ده‌بێت له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی زانكۆ.
ووتیشی: له‌ساڵی رابردوودا، له سیستمی پێشبڕكێی نیشتمانی زانكۆكانی هه‌رێم زانكۆری گه‌رمیان جێگه‌ی دیار بووه هه‌ر بۆیه لێره‌وه ده‌ستخۆشی له سه‌رۆك و ستافی زانكۆكه‌كه ده‌كه‌ین، ئێمه‌ش له‌پێناو هه‌ر گه‌شه‌كردنێكی زانكۆی گه‌رمیاندا هاوكار و پشتیوان ده‌بین.
دواتر به ئامێری داتاشۆ له دۆكیۆمێنتارییه‌كدا تیشكخرایه سه‌ر زانكۆی گه‌رمیان و ناوچه‌ی گه‌رمیان له رووی مێژوویی و فه‌رهه‌نگی و جوگرافی و هونه‌ری و بواره‌كانی تر.
دوابه‌دوا ئه‌وه‌ش، له‌به‌رامبه‌ر هاوكارییه‌كانی بۆ هه‌ردوو كۆنفرانسه‌كه، رێزلێنانی تایبه‌تی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی گه‌رمیان به‌خشرایه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
دواتر كاره زانستییه‌كانی كۆنفرانسه‌كه به پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌كان ده‌ستپێكرد.
632 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|