سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دادی هه‌رێم سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
7 / 9 / 2016
رۆژی (6ی ئه‌یلول) به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی زیاتر له نێوان فه‌رمانگه‌كانی داد و فه‌رمانگه حكومییه‌كانی سنوره‌كه، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی داد له هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری شاندێك و داواكاری گشتی له گه‌رمیان، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه كۆبوویه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دادوه‌ر عه‌دنان ده‌لۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی داد له هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: له پێناو باشتر تێگه‌یشتن له‌یه‌كتر و باشتر راییكردنی ئیشوكاری رۆژانه‌ی هاوڵاتیان، پێویسته هه‌ماهه‌نگی پته‌و له نێوان فه‌رمانگه‌كانی داد و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان هه‌بێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كردووه.
لای خۆشیه‌وه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، رایگه‌یاند: ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌میشه پاڵپشتی ده‌زگاكانی تر بووین به‌و ئامانجه‌ی به‌هه‌موومانه‌وه بتوانین ته‌واوكه‌ری یه‌كتر بین بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان.
سه‌ڵاح كوێخا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئیداره‌ی گه‌رمیان په‌یوه‌ندییه‌كی باشی هه‌یه له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كانی داد له سنوره‌كه و به‌تایبه‌ت له پرسی روبه‌رووبونه‌وه‌ی ته‌جاوز له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن و لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیان پێكهێناوه.
459 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|