وه‌زیری ته‌ندروستی سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
8 / 9 / 2016
ئه‌مڕۆ (8ی ئه‌یلول) وه‌زیری ته‌ندروستی سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوویه‌وه و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی كرده‌وه.
له‌سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یدا، د. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له ناحیه‌ی پێباز مه‌لبه‌ندێكی ته‌ندروستی كرده‌وه كه تایبه‌ته به خزمه‌تگوزاری كوتان و چاودێری دایكان و چاودێری گه‌شه‌پێدانی منداڵ، دواتر، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له كۆبوونه‌وه‌یدا، له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان تیشكخرایه‌سه‌ر كێشه و گرفته‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای بوونی قه‌یرانی دارایی كاره‌كانی ته‌ندروستی له گه‌رمیان به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام خه‌ڵكی سنوره‌كه هێشتا گله‌یی و گازنده‌یان هه‌یه له خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان داواكارن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و گرفته ته‌ندروستیانه بكات كه له‌م سنوره هه‌ن یان دروست ده‌بن.
له‌به‌رامبه‌ردا، د. رێكه‌وت وه‌زیری ته‌ندروستی ووتی " قه‌یرانی دارایی كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر كاره‌كانی وه‌زاره‌ت هه‌بووه و به‌ڵام سه‌ره‌ڕای قه‌یران توانیومانه خزمه‌تێكی باش بكه‌ین و تا راده‌یه‌كی باش پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كان به تایبه‌ت ده‌رمان بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ین".
دواتر، به‌یاروه‌ری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌زیری ته‌ندروستی سه‌ردانی سه‌نته‌ری گورچیله‌ی كه‌لاری كرد و ئامێری شكانی به‌ردی گورچیله‌ی كرده‌وه، كه ئامێرێكی مۆدێرنی كۆمپانیای sms ئه‌ڵمانییه و به‌بێ نه‌شته‌گه‌ری به‌ردی گورچیه ده‌شكێنێت.
507 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|