پێدانی مۆڵه‌تی (ڕاوی یاسایی) ڕاگیرا
19 / 9 / 2016
فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌و پۆلیسی دارستانی گه‌رمیان ڕاگرتنی مۆڵه‌تی ڕاوی ڕێگه‌پێدراویان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ڕاگه‌یاند.
له‌وباره‌یه‌وه دوره‌ید سه‌لیم به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان به سايتى (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: له‌ئه‌مرۆوه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی گه‌رمیان بڕیارمانداوه به ڕاگرتنی مۆڵه‌تی ڕاوكردنی ڕێگه‌پێدراو به‌شێوه‌یه‌كی كاتی.
سه‌باره‌ت به‌كاروچالاكیه‌كانی ژینگه‌ی گه‌رمیان، وتی: به‌هاوكاری رێكخراوی (Undp) له‌وتوێژداین بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی ئاوی ئاوه‌ڕۆ له ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تێكی سه‌وزكردنی گه‌رمیان به‌ناشتنی (5000) نه‌مام ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان، ڕاشیگه‌یاند: بۆ ساڵی نوێی خوێندن په‌ره‌ی زیاتر به ڕابه‌ری ژینگه‌یی له ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌ده‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی داتا‌و ئاماری دروستین له‌سه‌ر باڵنده‌و ئاژه‌ڵه‌كێویه‌كانی سنوره‌كه.
1124 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|