ئیداره‌ی گه‌رمیان لیژنه‌یه‌ك بۆ گرنگیدان به كه‌رتی وه‌به‌رهێنان پێكده‌هێنێت
20 / 9 / 2016
ئه‌مڕۆ (20ی ئه‌یلول) به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به گرنگیدان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی بواری وه‌به‌رهێنان له سنوره‌كه ئه‌نجامدرا.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له پێناو خزمه‌تكردنی ناوچه‌كه و گه‌شه‌پێدانی زیاتری كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان ئاسانكاری بۆ كاری وه‌به‌رهێنان بكات و ئه‌و كێشه و گرفتانه چاره‌سه‌ر بكات كه دێنه به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌ر ئه‌مه‌ش له پێناو ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی گرنگ و جۆراوجۆر له سنوره‌كه ئه‌نجام بدرێت.
دواتر، به‌شداربوانی كۆبوونه‌وه‌كه، به ووردی تیشكیان خسته‌سه‌ر كێشه و گرفته‌كانی بواری وه‌به‌رهێنان و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا له به‌رده‌م پرۆژه‌كان دروست بوون، لای خۆشیانه‌وه ئه‌وه‌یان دووپات كرده‌وه، كه هه‌موو هه‌وڵێك به‌گه‌ڕ بخه‌ن بۆ گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له سنوره‌كه.
هاوكات له پێناو گرنگیدان به كه‌رتی وه‌به‌رهێنان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ك بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كان به‌پێی پێوستی سنوره‌كه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له نوێنه‌ری فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكهێنرێت و مانگانه كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات.
535 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|