به‌لاغی ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رپرسی لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر خۆپیشاندانی27ی ئه‌یلول له گه‌رمیان
27 / 9 / 2016
به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و هاوڵاتیانی سنوره‌كه، به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به ئاماده‌بوونی به‌رپرسی یه‌كه‌می حزبه سیاسیه‌كان له گه‌رمیان و قایمقامی كه‌لار و به‌رپرسی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له سنوره‌كه، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌نجامدرا دواتر راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوكرایه‌وه، هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارته سیاسییه‌كان له‌سه‌ر خۆپیشاندان و داواكاری هاوڵاتیان خرایه‌ڕوو.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
به‌لاغی ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رپرسی لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر خۆپیشاندانی27ی ئه‌یلول له گه‌رمیان به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و هاوڵاتیانی سنوره‌كه كه بڕیاره سبه‌ینێ (27/9/2016) ئه‌نجامبدرێت، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز (سه‌ڵاح كوێخا) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به ئاماده‌بوونی به‌رپرسی یه‌كه‌می حزبه سیاسیه‌كان له گه‌رمیان و قایمقامی كه‌لار و به‌رپرسی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له سنوره‌كه، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌نجامدرا. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه و به ووردی تاوتوێكرا و به‌تێر و ته‌سه‌لی گفتۆگۆ له‌سه‌ر خۆپیشاندانی چین و توێژه‌كان كرا، له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌یشدا ئه‌م بڕیارانه‌ی لای خواره‌وه دران.
1. له‌ئێستادا وڵاته‌كه‌مان له بارودۆخێكی هه‌ستیاردایه و پێویسته هه‌موو لایه‌ك ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره له‌به‌رچاو بگرێت و به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ین.
2. ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه‌نه سیاسییه‌كان پشتوانی ته‌واو له داواكاری و مافه ره‌واكانی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان ده‌كه‌ن، به‌پێویستیشی ده‌زانن حكومه‌ت په‌له بكات له پێدانی مافه‌كانیان.
3. ئیداره‌ی گه‌رمیان و حزبه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان خۆپیشاندان ئه‌نجام بدرێت له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نییانه و دوور له توند‌و تیژی و هێرشبردن بۆسه‌ر باره‌گا حزبییه‌كان و دامووده‌زگاكانی حكومه‌ت.
4. به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان و باره‌گا حزبییه‌كان و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، رێگه نادرێت به‌شه‌وان خۆپیشاندان ئه‌نجامبدرێت و كه‌سانی ده‌مامكداری نێو خۆپیشاندانه‌كانیش لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
5. لێپیچینه‌وه‌ی یاسایی له‌و كه‌سانه بكرێت ئاراسته‌ی خۆپیشاندان ده‌گۆڕن به ئاقارێك كه توندوتیژی لێبكه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه ئه‌ندامی هه‌ر حزب و لایه‌نێكیش بن.
6. سه‌رجه‌م حزبه‌كان رێنمایی ده‌ده‌نه كادر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان كه‌به‌شداری نه‌كه‌ن له هیچ جۆره خۆپیشاندانێك سه‌ربكێشێت بۆ توندوتیژی.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رپرسی یه‌كه‌می حزبه‌كان له‌گه‌رمیان 26/9/2016
366 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|