سوپاسنامه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ی 27ی ئه‌یلول
28 / 9 / 2016
به بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی خۆپیشاندانه‌كانی مامۆستایان و چین و توێژه‌كانی سنوری گه‌رمیان به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه و دور له توند‌و تیژی، سه‌ڵاح كویچخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كات.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان داواش ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری جدی بكات له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران.
ده‌قی سوپاسنامه‌كه:
سوپاس و پێزانینی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی خۆپیشاندان
به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی مامۆستایان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی سنوره‌كه به‌شێوه‌یه‌یكی مه‌ده‌نییانه و داواكردنی ماف و داخوازییه‌كانیان له چوارچێوه‌ی یاسا و دوور له توندوتیژی و پێشكه‌شكردنی نمونه‌یه‌كی جوانی شارستانی، وێڕای ده‌ستخۆشیمان سوپاس و پێزانینی خۆمانتان ئاراسته ده‌كه‌ین و ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌ك هه‌میشه پاڵپشت و هاوكار ده‌بین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و داخوازی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی سنوركه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی هێمنانه و دور له توندوتیژی ئه‌نجامبدرێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا داواكارین له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داخوازی خۆپیشانده‌ران به‌هه‌ند وه‌ربگرێت و كاری جدی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنیان بكات.
به پێویستی ده‌زانین سوپاس و پێزانینی خومان ئاراسته‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان و پۆلیسی گه‌رمیان و پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان و هاتوچۆی گه‌رمیان و به‌رگری شارستانی و فه‌وجی دووی پۆلیسی نه‌وت و گازی گه‌رمیان بكه‌ین له به‌رامبه‌ر ئه‌رك و ماندوو بونیان و پاراستنی سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان و خۆپیشاندانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش، له سایه‌ی ئه‌م هێزانه‌ش ئه‌منیه‌ت و ئارامی ناوچه‌كه پارێزراو بووه و ئه‌مه‌ش جێگه‌ی خۆشحاڵی هه‌مووانه، هه‌روه‌ها جێگه‌ی خۆیه‌تی لێره‌شه‌وه سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بكه‌ین كه هاوكاری ته‌واوی ئێمه بوون بۆ زه‌مینه‌سازیی خۆپیشاندانێكی هێمنانه و دور له گرژی و ئاڵۆزی.
دووباره سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین.
سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان 28/9/2016
398 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|