شاندێكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
29 / 9 / 2016
ئه‌مڕۆ (29ی ئه‌یلول) سه‌باره‌ت به پرسی جێكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك خێزانی ئاواره‌ی پارێزگای سه‌لاحه‌دین له كه‌مپه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، شاندێكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و شانده‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق پێكهاتبوو له په‌رله‌مانتاران (نه‌جم لهێبی، د.فه‌رهاد قادر، رێزان شێخ دلێر) له له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوویه‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی ژیان و گوزاره‌انی خێزانه ئاواره‌كان له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان تاوتوێكرا.
هاوكات، شانده‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق باسیان له‌وه‌كرد له ئێستادا نزیكه‌ی 150 خێزانی ئاواره له سنوری پارێزگای سه‌لاحه‌دین به‌هۆی ناهه‌مواری باری ئه‌ومنی ناوچه‌كه ژیانیان له مه‌ترسیدایه، داواشیانكرد، ئیداره‌ی گه‌رمیان بڕیار بدات بۆ جێكردنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه له كه‌مپه‌كانی سنوره‌كه‌ی.
له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، رایگه‌یاند: ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان رێزی ته‌واو له خێزانه ئاواره‌كان ده‌گرین له ماوه‌ی رابردووش‌دا به هاوكاری رێكخراوه‌كان هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان ه‌و خزمه‌تكردنیان.
سه‌باره‌ت به‌و ژماره خێزانه‌ی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، هه‌ركاتێك دۆسیه‌ی ئه‌منیان لای لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار یه‌كلابویه‌وه و رێگه‌پێدانیان بۆ كرا، له كه‌مپه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان شوێنیان بۆ دابین ده‌كرێت.
671 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|