به‌یانی ئه‌مڕۆ (5ی تشرینی یه‌كه‌م) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه به‌یاوه‌ری شاندێك كه پێكهاتبوو له سه‌رۆكی شاره‌وانی قه‌زا و ناحیه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه كۆبوویه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان و سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار و كفری و خانه‌قین و ناحییه‌كانی سنوره‌كه ئاماده‌ی بوون، حه‌سه‌ن ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردولا و سود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان سه‌ردانمان كردووه و تا بتوانین له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كاری جوان بكه‌ین.
ووتیشی: ئێمه ئه‌مڕۆ له نزیكه‌وه كار و پرۆژه‌كانی ناو شاری كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیانمان بینی كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان ئه‌نجامدراون و شاره‌كه خزمه‌تی زۆری پێوه دیاره ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه راشیگه‌یاند: ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌زموونێكی باشی هه‌یه، ئێمه پێمان وایه باشترین شوێن بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌گشتی سود له ئه‌زموونی كاركردنی وه‌ربگرێت ئیداره‌ی گه‌رمیانه.
له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان خاوه‌نی قوربانی گه‌ورن شایه‌نی ئه‌وه‌ن زۆرترین خزمه‌ت بكرێن، ئێمه‌ش له ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماده‌ین بۆ هاوكاری ته‌واوی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانیدا له هه‌موو بوارێكدا.
ووتیشی: هه‌ر لێكتێگه‌یه‌شتنێكتان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان هه‌بێت له‌م سه‌ردانه بۆ هاوكاری یه‌كتر له بواری كاروباری شاره‌وانییه‌كان، ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتوانی ده‌كه‌ین.