سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ده‌رمانخانه‌كان كۆده‌بێته‌وه
20 / 10 / 2016
ئه‌مڕۆ (20ی تشرینی یه‌كه‌م) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان و سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ده‌رمانخانه‌كانی سنوره‌كه كۆبوه‌یه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، د. سیروان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان وتی "سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتیوانێكی گه‌وره‌ی كه‌رتی ته‌ندروستیه و بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان هاوكارمانه ئه‌وه‌ش جێگه‌ی پێزانینه".
هاوكات، له‌كۆبونه‌وه‌كاندا كێشه‌كانی نرخی ده‌رمان و كوالێتی ده‌رمان و ریگریكردن له هاوردنی ده‌رمانی ساخته‌ی هاوشیوه‌ی ده‌رمانه كوالیته‌كان كه به ئاسانی هه‌ستیان پی ناكریت خرایه‌ڕوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، چاره‌سه‌ری پێویست بۆ كێشه‌كان ده‌ست نیشان كرا.
دواتر سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بۆ چاره‌سه‌ری گونجاوی ئه‌م كیشه‌و گرفتانه له هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ قایماقامه‌كان و پزیشكه‌كان و خاوه‌ن كۆگای ده‌رمانه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
وتیشی "ده‌بیت ئه‌م كیشه‌و گرفتانه‌ی كه باسكرا به پیی یاسا‌و رینمایی چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزریته‌وه ئه‌ویش له ئه‌ستۆی حكومه‌ته‌و هه‌موشمان به‌رپرسین به پاراستن و ته‌ندروستی ژیانی هاوڵاتیان".
480 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|