سه‌ركونسوڵگه‌ری ئێران له سلێمانی سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
24 / 10 / 2016
ئه‌مرۆ (24ی تشرینی یه‌كه‌م) سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی به یاوه‌ری شاندێك سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان تیشكخرایه سه‌ر په‌یوه‌ندی بازرگانی نێوان هه‌ردولا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه سه‌رۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی و نوێنه‌ری بازرگانانی گه‌رمیان ئاماده‌ی بوون، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، باسی له په‌وه‌ندیه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و كۆماری ئیسلامی ئێران له بواره‌جیاوازه‌كاندا كرد و هیوای خواست هه‌ردوولا له پێناو پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌رده‌وامی بده‌ن به دیدار و سه‌ردانی یه‌كتر و كۆبوونه‌وه‌كان. سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راشیگه‌یاند"له ماوه‌ی رابردوودا په‌یوه‌ندییه‌كی باش له نێوان هه‌ردولا هه‌بووه و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان پته‌و ببن و بازرگانی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام له‌گه‌شه‌كردن دابێت، هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌شدا، رێككه‌وتن كرا بۆ دروستكردنی سێ ناوچه‌ی پیشه‌سازی ئازاد له مه‌رزه‌كانی په‌روێزخان و باشماخ و حاجی ئۆمه‌ران، خۆبه‌شبه‌خانه ئه‌و ناوچه پیشه‌سازیه لای ئێمه واتا له په‌روێزخان كاره‌كانی له قۆناغی دیزایندایه و به‌ره‌و پیشچوونی به‌خۆوه بینیوه، هیوادارین كۆماری ئیسلامی ئێران_یش لای خۆیه‌وه كاره‌كانی دروستكردنی ئه‌و ناوچه‌یه ته‌واو بكات".
دواتر سه‌عدوڵا مه‌سعودیان سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی باسی له هه‌ندی كیشه و گرفتی مه‌رزی په‌روێزخان و بازرگاكانی ئه‌و مه‌رزه كرد و داوایكرد ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌ك هه‌میشه كار بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه، هاوكات راشیگه‌یاند: به‌ڵام له‌گه‌ڵ بوونی كێشه و گرفت ده‌توانین بڵێن له مه‌رزی په‌روێزخان له چاو مه‌رزه‌كانی تر كه‌مترین كێشه و گرفت هه‌یه، بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی لێره‌وه سوپاسی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بكه‌ین.
سه‌ركونسولگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئاشكراشیكرد، له‌پێناو بوژانه‌وه‌ی بازرگانی هه‌ردولا، له ئێستادا حكومه‌تی ئێران بودجه‌یه‌كی به بڕی پێنج ملیار دۆلار به شێوازی قه‌رز بۆ بازرگانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی دابینكردووه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، زیاتر باس له كێشه‌ی بازرگانی مه‌رزی په‌روێزخان كرا به تایبه‌ت پرسی گومرك كردنی ئه‌و كاڵا و شمه‌كانه‌ی كه له رێگه‌ی مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه هاورده ده‌كرێن و له كاتی بردنیان بۆ به‌غدا جارێكی تر گومرك ده‌كرێنه‌وه.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه، ئه‌حمه‌د حاجی فاتم نوێنه‌ری بازرگانانی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شاندێكی ژوری بازرگانی سلێمانی و گه‌رمیان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری بازرگانی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
534 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|