شاندێكی ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی ئێران ده‌كات
7 / 11 / 2016
رۆژی (6ی تشرینی دووه‌م) به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی مه‌رزی په‌روێزخان، شاندێكی ئیداره‌ی گه‌رمیان به سه‌رپه‌رشتی جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی و به ئه‌ندامێتی به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی په‌روێزخان و گومركی گه‌رمیان و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌كانی مه‌رزه‌كه و به‌رپرسی ژووری بازرگانی سلێمانی و نوێنه‌ری بازرگانانی گه‌رمیان ، سه‌ردانی قه‌زای قه‌سری شیرینی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد و له‌گه‌ڵ قایمقامی قه‌زاكه و سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی و نوێنه‌ری پارێزگای كرماشان و به‌رپرسانی ئێران له مه‌رزی په‌روێزخان كۆبوویه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، فڵامه‌رز ئه‌كبه‌ری قایقمقامی قه‌زای قه‌سری شیرینی سه‌ربه پارێزگای كرماشان رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و پێگه جوگرافییه‌ی كه هه‌یه پارێزگای كرماشان په‌یوه‌ندییه‌كی دێرینی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و بوونی مه‌رزی په‌روێزخانیش وایكردووه ئه‌و په‌یوه‌ندییه به به‌رده‌وامی له گه‌شه‌كردندا بێت ئه‌مڕۆش خۆشحاڵین جارێكی تر له‌گه‌ڵ شاندی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆده‌بینه‌وه.
ووتیشی: ئێمه له پارێزگای كرماشان زۆرمان پێ باشه ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وه و دیدارنه له نێوان هه‌ردولا به به‌رده‌وامی ئه‌نجام بدرێن چونكه ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی له مه‌رزی په‌روێزخان دێنه ئاراوه.
هاوكات، سه‌عدوڵا مه‌سعودیان سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی رایگه‌یاند: مه‌رزی په‌روێزخان یه‌كێكه له مه‌رزه گرنگه‌كان به‌لای كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، هه‌رچه‌نده جگه له‌م مه‌رزه ژماره‌یه‌كی تر مه‌رزمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌ڵام به رێژه‌ی 47% بازرگانی هه‌رێم و كۆماری ئیسلامی ئێران له رێگه‌ی مه‌رزی په‌روێزخانه ده‌كرێت. ووتیشی "ئه‌و جموجوڵه گه‌وره بازرگانییه‌ی له رێگه‌ی مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه ده‌كرێت وایكردووه هه‌ر كێشه و گرفتێك له مه‌رزه‌كه هه‌بێت كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ززترین كات كار بۆ چاره‌سه‌ركردنیان بكات".
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رۆكی شانده‌كه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند "به‌نیسبه‌ت ئێمه‌شه‌وه مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان گرنگی تایبه‌تی هه‌یه و بۆته سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی داهات بۆ هه‌رێمی كوردستان، بۆیه هه‌میشه له هه‌وڵدا ده‌بین بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدانی مه‌رزه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی".
جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان باسی له‌وه‌شكرد، بوونی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی هه‌ردولا سودێكی باشی ده‌بێت بۆ گه‌شه‌پێدانی مه‌رزه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی رۆژانه دێنه پێشه‌وه هیواشی خواست، كۆیوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ببن و تا ئه‌و راده‌یه‌ی لیژنه‌یه‌ك له به‌رپرسانی مه‌رز له هه‌ردولا پێكبهێنرێت بۆ هه‌ر پێشهاتێك كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
دواتر، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان باسی له‌و كێشه و گرفتانه كرد له مه‌رزی په‌روێزخاندا بوونیان هه‌یه، داوای كرد لایه‌نی كۆماری ئیسلامی ئێران كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنیان بكات، هاوكات ئه‌ندامانی شانده‌كه به ووردی تیشكیان خسته‌سه‌ر كێشه و گرفته‌كان كه رۆژانه له‌كاتی كاركردندا دێنه به‌رده‌میان.
دوابه‌ودوای ئه‌وه‌ش، لایه‌نی كۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ندین كێشه و گرفت و داواكارییان خسته‌ڕوو و، به‌ووردی تاوتوێی سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه و گرفت و پێشنیار و پرسانه كرا كه خرانه‌ڕوو، دوای گه‌یشتنه ئه‌نجامیش، لێكتێگه‌یشتنێك له نێوان هه‌ردوولا ئیمزا كرا.
497 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|