وه‌زیری كشتوكاڵ سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
13 / 11 / 2016
به‌یانی ئه‌مڕۆ (13ی تشرینی دووه‌م) وه‌زیری كشتوكاڵ به یاوه‌ری شاندێك له ستافی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تیشكخرایه‌سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ له سنوره‌كه‌دا و باس له قه‌یرانی دارایی و كێشه و گرفته‌كانی جوتیاران كرا و دواتر عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له پرۆژه‌كانیان له سنوری گه‌رمیان و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له گه‌رمیان سه‌ردانی گه‌رمیانمان كردووه.
وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌مڕۆ به‌تایبه‌ت سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كردووه تا له نزیكه‌وه سوپاسی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه هاوكار و پشتیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بووه له‌گه‌ڵ گه‌رمیان.
له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌میشه هاوكار و پشتیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بووین بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانیاندا و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی باش.
482 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|