وه‌زیری ته‌ندروستی سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
17 / 11 / 2016
به‌یانی ئه‌مڕۆ (17ی تشرینی دووه‌م) وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان باس له كێشه‌و گرفته‌كانی بواری ته‌ندروستی له سنوره‌كه كرا.
له كۆبونه‌كه‌دا، د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: له ماوه‌ی رابردوودا هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان به‌گه‌ڕ خستووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی بواری ته‌ندروستی له گه‌رمیان و سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی توانیمانه تا راده‌یه‌كی باش گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
ووتیشی: ئه‌مڕۆ هاتوین بۆ گه‌رمیان به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌و كێشه و گرفتانه‌ی له سنوره‌كه‌دا هه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی بواری ته‌ندروستی كۆده‌بینه‌وه.
هاوكات، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌میشه هاوكار و پاڵپشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی ته‌ندروستی بوین له گه‌رمیان ئه‌وه‌ش له پێناو خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی سنوره‌كه.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راشیگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی و پاشه‌كه‌وت و دواكه‌وتنی موچه و بایكۆتی ده‌وام له‌لایه‌ن مامۆستا و به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام له گه‌رمیاندا پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌وامی خۆیان كردووه و له خزمه‌تی نه‌خۆشدا بوون، هه‌روه‌ها كێشه و گرفته‌كانی بواری ته‌ندروستی له چاو رابردوودا كه‌متر بوون و گله‌یی و گازنده‌ی هاوڵاتیان كه‌متر بۆته‌وه.
دواتر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان چه‌ند كێشه و گرفتێكی بواری ته‌ندروستی خسته‌ڕوو، له‌وانه‌ش، كه‌می پزیشكی پسپۆر، كه‌می ئامێری پزیشكی، كه‌می ئامێری پشكنین بۆ مه‌رزی په‌روێزخان، له‌گه‌ڵ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی تاقیگه‌ی پزیشكی له گه‌رمیان. له‌به‌رامبه‌ردا، وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه سه‌رجه‌م ئه‌و پێداویستییانه دابین ده‌كات.
دواتر، هه‌ر له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان، بۆ ئاگاداربوون له وورده‌كاری كێشه و گرفته‌كان، وه‌زیری ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ پزیشكان و به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه و فه‌رمانگه‌كانی ته‌ندروستی له گه‌رمیان كۆبوویه‌وه.
593 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|