سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی سه‌به‌ر (un) كۆده‌بێته‌وه
23 / 11 / 2016
ئه‌مڕۆ (23ی تشرینی دووه‌م) نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، باس له ره‌وشی ئاواره‌كان و شێوازی كاركردنی رێكخراوه‌كان له گه‌رمیان كرا.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیاندا دوو كامپی ئاواره و كامپێكی په‌نابه‌ر هه‌یه و نزیكه‌ی 50 هه‌زار ئاواره هه‌ن.
ووتیشی: سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره له گه‌رمیان به‌ڵام تائێستا ئاژانسه‌كانی سه‌ر به (un) هاوشێوه‌ی پارێزگای سلێمانی و ناوچه‌كانی تر پرۆژه‌ی بۆ گه‌رمیان ئه‌نجام نه‌داوه، له كاتێكدا بڕیار بووه به‌شێك له كار و پرۆژه‌كانی ئاژانسه‌كان له گه‌رمیان ئه‌نجام بدرێت، بۆیه ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێن پێویسته هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی تر، له گه‌رمیانیش پرۆژه ئه‌نجامبدرێت ئه‌گینا هه‌ڵوێستی ترمان ده‌بێت.
له به‌رامبه‌ردا، خاتوو مانویلا به‌رپرسی (unchcr) له گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئێمه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له ساڵی 2017 ته‌ركیزمان له‌سه‌ر گه‌رمیان ده‌بێت.
هاوكات، سانتۆس به‌پرسی ئۆفیسی سلێمانی (unocha) به‌ڵێنیدا نیگه‌رانی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌شێوازی كاركردنی رێكخراوه‌كانی سه‌ر به (un) و ئه‌نجامنه‌دانی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سنوره‌كه، بگه‌یه‌نێته سه‌ره‌وه.
دواتر هه‌ر له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆچ و كۆچبه‌رانی گه‌رمیان و به‌رپرسی كامپه‌كان، بێستون ژاڵه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری مرۆیی له ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی سه‌ر به (un) كۆبوویه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له بارودۆخ و ژیان گوزه‌رانی ئاواره‌كان له سنوری گه‌رمیان كرا.
397 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|