سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
29 / 11 / 2016
ئه‌مڕۆ (29ی تشرینی دووه‌م) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌یاوه‌ری شاندێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان باس له كاریگه‌ری قه‌یران له‌سه‌ر كاره‌كانی حكومه‌ت له سنوره‌كه و خۆشپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران كرا.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: ئێمه ئه‌مڕۆ هاتوین بۆ گه‌رمیان و پێمان خۆش بوو به‌مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له كاروپرۆژه‌كانی حكومه‌ت له سنوره‌كه و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان بكه‌ین.
ووتیشی: له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا گه‌رمیان بوژانه‌وه و گه‌شه‌ی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بیوه و حكومه‌تی هه‌رێم كار و پرۆژه‌ی باشی له سنوره‌كه ئه‌نجام داوه و ئێمه كه ئه‌مرۆ كه‌لارمان له نزیكه‌وه بینی هه‌ستمان به‌وه كرد ئه‌م شاره زۆر گه‌شه‌ی كردووه، هیوادارین قه‌یرانی دارایی تێپه‌ڕێت و ئه‌م سنوره كه خاوه‌نی قوربانی گه‌وه‌ره‌یه خزمه‌تی باشتر بكرێت.
له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا ئیداره‌ی گه‌رمیان له هه‌موو ده‌رگایه‌كی داوه بۆ خزمه‌تی گه‌رمیان و به هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم توانراوه ئه‌م سنوره له رووی ئاوه‌دانی و بوژانه‌وه‌وه گه‌شه‌ی گه‌وره‌ی پێ بدرێت و ده‌یان پرۆژه‌ی گرنگی تێدا ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ئێستادا قه‌یرانی دارایی وایكردووه نه‌توانین گه‌شه به پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان بده‌ین.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی و پاشه‌كه‌وت و دواكه‌وتنی مووچه به‌ڵام تا ئێستا گه‌رمیان كێشه‌ی خزمه‌تگوزاری و پاككردنه‌وه‌ی شاری نیه و ده‌وام له فه‌رمانگه‌كان نه‌وه‌ستاوه و رۆژانه كار و مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان راییده‌كرێت.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به ووردی باس له كاریگه‌رییه‌كانی قه‌یرانی دارایی و پاشه‌كه‌وت و دواكه‌وتنی مووچه و ناڕه‌زایی هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران و بایكۆتی ده‌وام و خۆپیشاندانی مامۆستایان له سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان كرا، هه‌ردولا پشتیوانی خۆیان بۆ داواكارییه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران دوپاتكرده‌وه و به پێویستیانزانی حكومه‌تی هه‌رێم مافی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بدات.
455 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|