وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد
1 / 12 / 2016
رۆژی (30 ی تشرینی دووه‌م) به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌یاوه‌ری شاندێك له ستافی مه‌ڵبه‌ند سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوویه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا، عه‌لی شكور به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردولا سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانمان كردووه و ئه‌وه‌ش به‌و ئامانجه‌ی هه‌موومان پێكه‌وه بتوانین خزمه‌تی سنوره‌كه بكه‌ین.
ووتیشی "ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌میشه ده‌رگای كراوه بووه بۆ حزبه‌كان و گوێی له ره‌خنه و پێشنیاری سه‌رجه‌م حزبه‌كانی گرتووه و به‌تایبه‌ت له كاتی خۆپیشاندان و بارودۆخه هه‌ستیاره‌كان له‌گه‌ڵ حزبه‌كان كۆبۆته‌وه ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه".
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و قه‌یرانی دارایی و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران كرا هه‌ردولا پشتیوانیان له داواكاری هاوڵاتیان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران كرد. دواتر، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌میشه هه‌وڵمان داوه په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگی پته‌ومان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌بێت ئه‌وه‌ش له پێناو خزمه‌تی ناوچه‌كه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌به‌رده‌وامی سه‌ردانی یه‌كترمان كردووه و كارمان له‌سه‌ر ره‌خنه و پێشنیاره‌كانی حزبه‌كان كردووه.
راشیگه‌یاند: ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان دروستبووه، هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی بێزار كردووه، بۆیه ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان مافی ره‌وای خۆیانه.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تا ئێستا له گه‌رمیاندا چالاكی و خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی ئه‌نجامدراوه ئه‌وه‌ش جێگه‌ی خۆشحاڵییه كه توندوتیژی نه‌كه‌وتۆته‌وه، دیاره حزبه‌كانیش به‌شێك بوون له‌و هه‌وڵانه‌ی كه چالاكییه‌كان سه‌رنه‌كێشێت بۆ توندوتیژی ئه‌مه‌ش جێگه‌ی سوپاسه.
368 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|