ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لیژنەی تایبەت بە وەرگرتنی سامپڵی (DNA) لە کەسوکاری ئەنفالکراوان بەسەردەکاتەوە
پردی جەلەولا کرایەوە ‌

8 / 1 / 2017


ئەمڕۆ (۸ی کانوونی دووەم) بە ئامادەبوونی بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری هێزەکانی پێشمەرگە و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی، لە مەراسیمێکدا پردی جەلەولا کرایەوە.

لەسەرەتای مەراسیمەکەدا، ئەندازیار بەیان شێخ عومەر بەناوی بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانکردنەوەی خانەقین ووتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: پردی جەلەولا لە ساڵی ۱۹۸۹ لەلایەن کۆمپانیایەکی هیندی دروستکراوە و لە ساڵی ۲٠۱٤ لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە تەقینرایەوە دواتر بۆ هاتوچۆی هێزەکانی پێشمەرگە بە شێوەی کاتی جاک کرایەوە، لە مانگی ئابی ساڵی رابردووس بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستکرا بە چاک کردنەوە.

ووتیشی: جیگەی خۆیەتی هەر لێرەوە سوپاسی هەموو ئەو خاوەن کار و کەس و لایەنانە دەکەین هاوکارمان بوون لە تەواوکردنی پرۆژەکە.
دواتر، مەحمود سەنگاوی لێپرسراوی میحوەری گەرمەسێری هێزەکانی پێشمەرگە ووتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: لەگەڵ ئەوەی ئەم پردە بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان گرنگە، بۆ هاتوچۆی هێزەکانی پێشمەرگە زۆر پێویستە.

راشیگەیاند: جێگەی شانازیە پێش هەموو شارێک لە عێراق و سوریا جەلەولا ئازاد کرا هەروەها دوای ئازادکردنیشی پیش هەموو شوێنێک جەلەولا ئاوەدانکرایەوە، بەجۆرێک ئێستا لە جەلەولا زیاتر لە ۱۱ هەزار خێزان و ٦۵ هەزار هاوڵاتی دەژین، ئەمنیەت و ئاو و کارەبا و نەخۆشخانە و خزمەتگوزارییەکانی تریش بۆ ناحیەکە دابین کراوە.

دواتر، شێرکۆ میروەیس لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ووتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: دانیشتوانی جەلەولا بە کورد و عەرەب و تورکمان قوربانی گەورەیان داوە و خەڵکەکەی زۆر ماندوون، ئێستا کاتی ئەوەیە هەموومان دەست لەناو دەستبین بۆ ئاوەدانکردنەوەو خزمەتکردنی ناحیەکە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ لە ناحیەی جەلەولا، لە دوو مەراسیمی جیاوازدا بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەرپرسان و هاوڵاتیان. بنکەی تەندروستی (شەهید حەمە رەشید گوڵاڵە) کرایەوە و پەردە لەسەر وێنەی (شەهید دڵشاد عەباس محەمد جاف) لادرا. جەلەولا کرایەوە
ئەمڕۆ (۸ی کانوونی دووەم) بە ئامادەبوونی بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری هێزەکانی پێشمەرگە و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی، لە مەراسیمێکدا پردی جەلەولا کرایەوە.

لەسەرەتای مەراسیمەکەدا، ئەندازیار بەیان شێخ عومەر بەناوی بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانکردنەوەی خانەقین ووتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: پردی جەلەولا لە ساڵی ۱۹۸۹ لەلایەن کۆمپانیایەکی هیندی دروستکراوە و لە ساڵی ۲٠۱٤ لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە تەقینرایەوە دواتر بۆ هاتوچۆی هێزەکانی پێشمەرگە بە شێوەی کاتی جاک کرایەوە، لە مانگی ئابی ساڵی رابردووس بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستکرا بە چاک کردنەوە.

ووتیشی: جیگەی خۆیەتی هەر لێرەوە سوپاسی هەموو ئەو خاوەن کار و کەس و لایەنانە دەکەین هاوکارمان بوون لە تەواوکردنی پرۆژەکە.
دواتر، مەحمود سەنگاوی لێپرسراوی میحوەری گەرمەسێری هێزەکانی پێشمەرگە ووتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: لەگەڵ ئەوەی ئەم پردە بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان گرنگە، بۆ هاتوچۆی هێزەکانی پێشمەرگە زۆر پێویستە.

راشیگەیاند: جێگەی شانازیە پێش هەموو شارێک لە عێراق و سوریا جەلەولا ئازاد کرا هەروەها دوای ئازادکردنیشی پیش هەموو شوێنێک جەلەولا ئاوەدانکرایەوە، بەجۆرێک ئێستا لە جەلەولا زیاتر لە ۱۱ هەزار خێزان و ٦۵ هەزار هاوڵاتی دەژین، ئەمنیەت و ئاو و کارەبا و نەخۆشخانە و خزمەتگوزارییەکانی تریش بۆ ناحیەکە دابین کراوە.

دواتر، شێرکۆ میروەیس لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ووتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: دانیشتوانی جەلەولا بە کورد و عەرەب و تورکمان قوربانی گەورەیان داوە و خەڵکەکەی زۆر ماندوون، ئێستا کاتی ئەوەیە هەموومان دەست لەناو دەستبین بۆ ئاوەدانکردنەوەو خزمەتکردنی ناحیەکە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ لە ناحیەی جەلەولا، لە دوو مەراسیمی جیاوازدا بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەرپرسان و هاوڵاتیان، بنکەی تەندروستی (شەهید حەمە رەشید گوڵاڵە) کرایەوە و پەردە لەسەر وێنەی (شەهید دڵشاد عەباس محەمد جاف) لادرا.
‌ 493 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure