سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پرۆژەی پردی نوێی گردەگۆزینە بەسەردەکاتەوە
9 / 1 / 2017
کارکردن لە پردی نوێی گردەگۆزینە بەردەوامە و زیاتر لە 70% ی تەواو بووە، ئەمڕۆش بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لەکارەکانی، سەرپەرستاری ئیدارەی گەرمیان بە یاوەری جێگرەکەی و بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان پرۆژەکەی بەسەرکردەوە.
دەربارەی پرۆژەکە یونس ئەحمەد جیگرى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان بۆ کاروباری هونەری بە سایتی (ئیدارەی گەرمیان)ی راگەیاند: پرۆژەى دروستکردنی پردی نوێی گردەگۆزینە بڕیار بوو لە مانگی نیسانی ئەمساڵ تەواو ببێت بەڵام ب هۆی کێشەی دارایی تەواوبونی پرۆژەکە لەو وادەیە تەواو نابێت.
ووتیشی: لەئێستادا زیاتر لە٧٠%ی کارەکانی تەواو بووە و کارەکانی بەشێوەیەکی باش ئەنجامدەدرێت. جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان راشیگەیاند: ئەم پرۆژەیە یەکێکە لە پرۆژە گرنگ و ستراتیژیەکانی ئەم سنورە و بە بودجەی ٥.٨٥٠ ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت، بە تەواوبوونی خزمەتێکی باش بە هاوڵاتیانی سنورەکە دەکات.
485 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|