ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
هەڵمەتی کوتانی سورێژە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدەدرێت ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لە شاری کەلار کرایەوە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ قایمقام و بەرپرسی فەرمانگەکانی کفری کۆدەبێتەوە ‌

16 / 1 / 2017

ئەمڕۆ (۱٦ی کانوونی دووم) بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کاروباری فەرمانگەحکومەییەکان و گویگرتن لە داواکارییەکانیان، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی قەزای کفری کرد و لە دیوانی قایمقامیەتی قەزاکە بە ئامادەبوونی قایمقام، لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگە حکومییەکانی سنورەکە کۆبوویەوە.

لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا، جەلال نوری قایمقامی قەزای کفری تیشکی خستەسەر کاری فەرمانگەکانی کفری و دەوامی فەرمانبەران و مامۆستایان و کاریگەری قەیرانی دارایی لەسەر کاری حکومەت لە سنورەکە و ئەو کار و پرۆژانەی کە پێویستن بۆ قەزاکە.

قایمقامی کفری ووتیشی: ئیدارەی گەرمیان و بە تایبەت سەرپەرشتیاری ئیدارەکە، هەمیشە پاڵپشت و پشتیوان بووە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان ئەوەش جێگەی سوپاس و پێزانینە.

هەر لەکۆبوونەوەکەدا، سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، رایگەیاند: ئەمڕۆ بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کاری فەرمانگەکان و گوێگرتن لە داواکارییەکان سەردانی قەزاکەمان کردووە.

دواتر سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان باسی لە قەیرانی دارایی و دواکەوتن و پاشەکەوتکردنی موچەی فەرمانبەرانی کرد و راشیگەیاند: لەماوەی رابردوودا قەیران کاریگەری زۆری هەبووە لەسەر کارەکانی حکومەت و بەهۆیەوە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان پەکیان کەوتووە و پرۆژەی نوێ ئەنجام نەدراوە، دواکەوتن و پاشەکەوتکردنی موچەش فەرمانبەرانی نیگەران کردووە، ئێمەش لە ئیدارەی گەرمیان هەر لە یەکەم رۆژی دانانی سیستمی پاشەکەوتی موچە لەرێگەی بەیاننامەی فەرمیەوە ئەو سیستمەمان رەتکردۆتەوە و پشتیوانیمان لە داواکاری فەرمانبەرانمان کردووە.

سەرپەشتیاری ئیدارەی گەرمیان ووتیشی: لێرەوە سوپاسی خۆمان ئاراستەی بەڕێوەبەری فەرمانگەکان و فەرمانبەرانی قەزای کفری دەکەین کە سەرەڕای پاشەکەوتکردن و دواکەوتنی موچەکانیان دەوامیان کردووە و رۆژانە کار و مامەڵەی هاوڵاتیانیان راییکردووە.

دواتر هەر لە کۆبوونەوەکەدا، بەڕێوەبەر و بەرپرسی فەرمانگەکان، بەمەبەستی جێبەجێکردنیان، پێداویستی و داواکارییەکانیان خستەڕوو، داوایان کرد سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کار لەسەر جێبەجێکردنیان بکات، لای خۆیشیەوە، سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، پێراگەیاندن، ئەوەی لە توانای ئیدارەی گەرمیان بێت جێبەجێی دەکەن و کار لەسەر داواکاتییەکانی تریش دەکات.


‌ 462 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure