سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان كۆده‌بێته‌وه
23 / 1 / 2017
ئه‌مڕۆ (23ی كانوونی دووه‌م) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان كۆبوویه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان باسی له قه‌یرانی دارایی و دواكه‌وتن و پاشه‌كه‌وتكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كرد و راشیگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردوودا قه‌یران كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر كاره‌كانی حكومه‌ت و به‌هۆیه‌وه پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان په‌كیان كه‌وتووه و پرۆژه‌ی نوێ ئه‌نجام نه‌دراوه، دواكه‌وتن و پاشه‌كه‌وتكردنی موچه‌ش فه‌رمانبه‌رانی نیگه‌ران كردووه، ئێمه‌ش له ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی دانانی سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه له‌رێگه‌ی به‌یاننامه‌ی فه‌رمیه‌وه ئه‌و سیستمه‌مان ره‌تكردۆته‌وه و پشتیوانیمان له داواكاری فه‌رمانبه‌رانمان كردووه.
سه‌رپه‌شتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووتیشی: لێره‌وه سوپاسی خۆمان ئاراسته‌ی به‌رپرسی یه‌كه ئیدارییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان و فه‌رمانبه‌رانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كه‌ین كه سه‌ره‌ڕای پاشه‌كه‌وتكردن و دواكه‌وتنی موچه‌كانیان ده‌وامیان كردووه و رۆژانه كار و مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیانیان راییكردووه.
هاوكات، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راشیگه‌یاند: پێویسته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان هه‌موو رۆژه‌كانی هه‌فته كاری هاوڵاتیان رایی بكه‌ن نه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك رۆژێكی هه‌فته دام و ده‌زگاكان به رووی هاوڵاتیاندا دابخرێت، ئه‌مه‌ش له پێناو خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی سنوره‌كه.
367 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|