ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لیژنەی تایبەت بە وەرگرتنی سامپڵی (DNA) لە کەسوکاری ئەنفالکراوان بەسەردەکاتەوە
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ قایمقام و بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی کەلار کۆدەبێتەوە ‌

25 / 1 / 2017


ئەمڕۆ (۲۵ی کانوونی دووم) بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کاروباری فەرمانگەحکومەییەکان و گویگرتن لە داواکارییەکانیان، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە دیوانی قایمقامیەتی قەزای کەلار بە ئامادەبوونی قایمقام، لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگە حکومییەکانی کەلار کۆبوویەوە.

لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا، شەهاب ئەحمەد قایمقامی قەزای کەلار تیشکی خستەسەر کاروباری رۆژانەی فەرمانگەکان و دەوامی فەرمانبەران و کاریگەری قەیرانی دارایی لەسەر کاری حکومەت لە سنورەکە و هاوکات ئەو کار و پرۆژانەشی خستەڕوو کە پێویستن بۆ قەزاکە.

قایمقامی کەلار ووتیشی: ئیدارەی گەرمیان و بە تایبەت سەرپەرشتیاری ئیدارەکە، هەمیشە پاڵپشت و پشتیوان بوون بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان بۆیە هەر لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان دەکەین، ئومێدیش دەکەین قەیرانی دارایی کۆتایی بێت و بەهەموومانەوە بتوانین خزمەت بکەین.

هەر لەکۆبوونەوەکەدا، سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، رایگەیاند: ئەمڕۆ بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کاری فەرمانگەکان و گوێگرتن لە داواکارییەکان سەردانی قایمقامیەتی کەلارمان کردووە.

دواتر سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان باسی لە قەیرانی دارایی و دواکەوتن و پاشەکەوتکردنی موچەی فەرمانبەران کرد و راشیگەیاند: لەماوەی رابردوودا قەیران کاریگەری گەورەی هەبووە لەسەر کاروباری رۆژانەی حکومەت و بەهۆیەوە پرۆژەکان  پەکیان کەوتووە و پرۆژەی نوێ ئەنجام نەدراوە.

راشیگەیاند: دواکەوتن و پاشەکەوتکردنی موچە فەرمانبەرانی نیگەران کردووە، ئێمەش لە ئیدارەی گەرمیان هەر لە یەکەم رۆژی دانانی سیستمی پاشەکەوتی موچە لەرێگەی بەیاننامەی فەرمیەوە ئەو سیستمەمان رەتکردۆتەوە و پشتیوانیمان لە داواکاری فەرمانبەرانمان کردووە.

سەرپەشتیاری ئیدارەی گەرمیان ووتیشی: لێرەوە سوپاسی خۆمان ئاراستەی قایمقام و بەڕێوەبەری فەرمانگەکان و فەرمانبەرانی سنوری قەزای کەلار دەکەین کە سەرەڕای پاشەکەوتکردن و دواکەوتنی موچەکانیان نەیانهێستووە دەوامی فەرمانگەکان پەکی بکەوێت و رۆژانە کار و مامەڵەی هاوڵاتیانیان راییکردووە.

دواتر هەر لە کۆبوونەوەکەدا، بەڕێوەبەر و بەرپرسی فەرمانگەکان، چەندین داواکارییەکانیان خستەڕوو، داواشیان کرد سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کار لەسەر جێبەجێکردنیان بکات، لای خۆیشیەوە، سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، ئەوەی خستەڕوو، بەپێی توانا کار لەسەر جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەکات.


‌ 643 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure