ئاگادارییه‌ك بۆ فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران
30 / 1 / 2017
له ئاگادارینامه‌یه‌كدا، كه وێنه‌یه‌كی دراوه‌ته سایتی ئیداره‌ی گه‌رمیان، نوێنه‌رایه‌تی ئیداره‌ی گه‌رمیان له ژووری عه‌مه‌لیاتی پارێزگای سلێمانی بۆ سیستمی بایۆمه‌تری تۆماری فه‌رمانبه‌ران، داوا له سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات تا 15ی شوبات خۆیان تۆمار بكه‌ن.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه:
ئاگادارییه‌ك له نوێنه‌رایه‌تی ئیداره‌ی گه‌رمیان له ژووری عه‌مه‌لیاتی پارێزگای سلێمانی بۆ سیستمی بایۆمه‌تری تۆماری فه‌رمانبه‌ران
ئاگاداری سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كه‌ینه‌وه هه‌ر فه‌مانبه‌ر یان موچه‌خۆرێك تا ئێستا به هه‌ر هۆیه‌ك خۆی تۆمار نه‌كردووه له سیستمی بایۆمه‌تری، دوا واده بۆ خۆتۆماركردن رێكه‌وتی (15/2/2017) یه، بۆیه داوا له موچه‌خۆرانی به‌ڕێز ده‌كه‌ین له ماوه‌ی دیاریكراودا خۆیان تۆمار بكه‌ن.
نوێنه‌رایه‌تی ئیداره‌ی گه‌رمیان له ژووری عه‌مه‌لیاتی پارێزگای سلێمانی بۆ سیستمی بایۆمه‌تری تۆماری فه‌رمانبه‌ران 30/1/2017
2206 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|