ئیداره‌ی گه‌رمیان پیرۆزبایی له یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌كات
6 / 2 / 2017
به‌یانی ئه‌مڕۆ (٦ی شوبات) به‌بۆنه‌ی یادی ۲۳ ساڵه‌ی راگه‌یاندنی حزبه‌كه‌یانه‌وه جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 4ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی له شاری كه‌لار كرد و له دیداریدا له‌گه‌ڵ به‌رپرس و ستافی مه‌ڵبه‌نده‌كه، تیشك خرایه سه‌ر رۆڵی یه‌كگرتووی ئیسلامی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌و حزبه.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، عەبدوڵا ئەنوەر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی یادی 22 ساڵه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به ناوی ئیداره‌ی گه‌رمیان و یه‌كه ئیدارییه‌كانی سنوره‌كه‌وه پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌كه‌ین. ووتیشی: یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وه‌كو پارتێكی سیاسی هه‌میشه هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانیدا، دیاره له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش ئه‌م حزبه هاوكار و هه‌ماهه‌نگی ئیداره‌ی گه‌رمیان بووه ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه.
له‌به‌رامبه‌ردا، ئه‌رسه‌لان ساڵح به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی چواری یه‌كگرتووی ئیسلامی سوپاسی جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی و رایگه‌یاند: یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هه‌میشه جه‌ختی له‌سه‌ر میانڕه‌وی كردۆته‌وه و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگاكانی هه‌ماهه‌نگییه‌كی باشی هه‌بووه، له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه به‌باشی ره‌نگیداوه‌ته‌وه.
423 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|