سه‌رۆكی ده‌سته‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
15 / 2 / 2017
به‌یانی ئه‌مڕۆ (15ی شوبات) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له دیداریدا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه، باس له كاری رێكخراوه‌یی له سنوری گه‌رمیان كرا.
له‌و دیداره‌دا، ئه‌كره‌م محه‌مه‌د جه‌مۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تیشكی خسته‌سه‌ر، كاری ده‌سته‌كه‌یان و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌وان وه‌ك ده‌سته‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، چاودێری كاری رێكخراوه نا حكومییه‌كان نێوده‌وڵه‌تی بێت یان ناوخۆیی ده‌كه‌ن و تۆماریان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندار كاره یاساییه‌كانیان رایی ده‌كه‌ن.
ووتیشی: به‌پێی زانیارییه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر رێكخراوی بیانی و ناوخۆیی له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كارده‌كه‌ن و جێگه‌ی ده‌ستیان دیاره، ئه‌مه‌ش وایكرد ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی هاوكاری یه‌كتر وهه‌ماهه‌نگی له نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و ده‌سته‌كه‌مان سه‌ردانتان بكه‌ین ئه‌وه‌ش له پێناو باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌ر له ئه‌مڕۆ له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ گه‌رمیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری رێكخراوه لۆكاڵییه‌كان كۆده‌بنه‌وه و ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له كار و پرۆژه‌كانیان.
لای خۆشیه‌وه، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له گه‌رمیان ژماره‌یه‌كی زۆر رێكخراوی چالاكی مه‌ده‌نی كار ده‌كه‌ن و رۆڵی باشیان هه‌یه له خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان هه‌روه‌ها به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌ك زۆر خێزانی ئاواره و دوو كه‌مپی ئاواره له سنوره‌كه ژماره‌ك رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی له گه‌رمیان كارده‌كه‌ن و به‌وه‌ش جوڵه‌یه‌كی فراوانی كاری رێكخراوه‌یی له سنوره‌كه هه‌یه.
ووتیشی: ئێمه له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان له رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانه‌وه چاودێری كاروباری رێكخراوه‌كان ده‌كه‌ین و هه‌ماهه‌نگیه‌كی باشمان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌پێناو باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی ده‌سته‌كه‌تان له سنوری ئیداره‌كه‌مان ئاماده‌ین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكار و پاڵپشتان بین.
360 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|