دوو مەڵبەندی ته‌ندروستی و خانه‌یه‌كی پزیشكان له كه‌لار كرانه‌وه
19 / 2 / 2017
ئه‌مڕۆ(19ی شوبات) وه‌زیری ته‌ندروستی سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان كرد و دوو مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی و خانه‌ی پزیشكان له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار كرایه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یدا، د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه، باس له ره‌وشی ته‌ندروستی له سنوره‌كه كرا.
وه‌زیری ته‌ندروستی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاشكراشیكرد، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ خزمه‌تكردنی گه‌رمیان، 13 پزیشكی موقیم و شه‌ش پزیشكی پسپۆریان بۆ گه‌رمیان دابینكردووه و له هه‌وڵیشدا ده‌بن پزیشكی زیاتر بۆ سنوره‌كه دابین بكه‌ن.
هاوكات سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان باسی له كێشه و گرفته‌كانی بواری ته‌ندروستی له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كرد و داواشیكرد، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كاربكات بۆ دابینكردنی پزیشكی زیاتر بۆ سنوره‌كه و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌ك هه‌میشه پاڵپشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان ده‌بێت بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانیدا.
دواتر به‌یاوه‌ری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان وه‌زیری ته‌ندروستی دوو مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی كه پێكهاتبوون له مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی شه‌هیدان و گوڵاڵه، هه‌روه‌ها خانه‌ی پزیشكانی له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار كرده‌وه.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له گه‌رمیان ئه‌م پرۆژانه‌مان كرده‌وه كه بۆ كه‌لار زۆر پێویست بوون، چونكه كه‌لار له گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وام دایه و پێویستی به خزمه‌تگوزاری زیاتری ته‌ندروستییه.
ئه‌وه‌شی ووت "جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژانه له كابینه‌ی حه‌وته‌می حكومه‌ته‌وه پلانی بۆ دانراوه به‌ڵام به به‌هۆی قه‌یرانی دارایی جێبه‌جێكردنیان دواكه‌وت و ئێستاش له‌م قه‌یرانه كه پرۆژه‌كان ته‌واو بوون جێگه‌ی ئومێده كه بتوانین پرۆژه‌ی تریش له گه‌رمیان ئه‌نجام بده‌ین".
وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه هه‌ر سێ پرۆژه‌كه به بودجه‌ی یه‌ك ملیار و 650 ملیۆن دینار جێبه‌جێكراوه.
هاوكات، وه‌زیری ته‌ندروستی ووتیشی "سوپاسی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كه‌ین كه هه‌میشه هاوكار و پشتیوانی ئێمه‌یه بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی بواری ته‌ندروستی له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان".
537 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|