وه‌زیری ته‌ندروستی سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
13 / 3 / 2017
ئه‌مڕٍۆ (17ی ئازار) وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان كرد و بڕیاره ماوه‌ی دوو رۆژ له‌سنوره‌كه بمێنێته‌وه و له سه‌رجه‌م كێشه و كه‌موكورتییه‌كان بكۆڵێته‌وه.
له‌و سه‌ردانه‌یدا كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان و به‌شێك له به‌رپرسانی ته‌ندروستی سنوره‌كه یاوه‌ری بوون، له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوویه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند: له‌سه‌ر راسپارده‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانی كردووه و به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له ره‌وشی ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه و گرفته‌كانی ته‌ندروستی له‌گه‌رمیان ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌مێنێته‌وه.
ووتیشی: ئێمه له ماوه‌ی رابردوودا كارمان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه و كه‌موكورییه‌كان كردووه به‌ڵام كۆمه‌ڵێ گیروگرفت به چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌یی ماونه‌ته‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ین له‌م سه‌ردانه چاره‌سه‌ری بنه‌ڕتی بۆ بدۆزینه‌وه.
دواتر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له ماوه‌ی رابردوودا ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌رجه‌م یه‌كه ئیدارییه‌كانی سنوره‌كه هاوكاری ته‌ندروستی گه‌رمیان بوون بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان و سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانیدا.
هاوكات سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به ووردی تیشكی خسته‌سه‌ر سه‌رجه‌م كێشه و گرفته‌كانی بواری ته‌ندروستی له گه‌رمیان و داوایكرد، وه‌زاره‌تی ته‌نردوستی كاری جدی له‌سه‌ر چاره‌سه‌كردنیان بكات.
وه‌زیری ته‌ندروستی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو‌و رۆژه‌ی له گه‌رمیان ده‌بێت سه‌رجه‌م به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له كه‌موكورتییه‌كان سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانی گه‌رمیان له سنوری قه‌زای كه‌لار و كفری به‌سه‌رده‌كاته‌وه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ته‌ندروستی و پزیشك و كارمه‌ندان و رۆژنامه‌نوسان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كۆده‌بێته‌وه كاری جدی له‌سه‌ر ره‌خنه و پێشنیاره‌كان ده‌كات.
422 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|