ئیداره‌ی گه‌رمیان یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌رز راده‌گرێت
16 / 3 / 2017
به‌یانی ئه‌مڕۆ (16ی ئازار) له یادی 29 ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، ئیداره‌ی گه‌رمیان له مه‌راسیمێكدا له‌به‌رده‌م دیوانی ئیداره‌كه، رێزی له قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه نا.
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه كاتژمێر (11:35) خوله‌ك له چركه ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌نجامدرا، سه‌په‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌شێك له‌به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی سنوره‌كه و فه‌رمانبه‌رانی دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ چه‌ند ساتێك به بێده‌نگی وه‌ستان و ئاڵای كوردستان و عێراق وه‌كو نه‌ریتێك هێنرایه خواره‌وه و بۆ چه‌ند خوله‌كێكیش هاتوچۆی ئۆتۆمبیل راگیرا.
هه‌ر له‌و مه‌رسیمه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: رۆژی 16/3 په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه به نێوچاوانی به‌عسی فاشی كه له‌م رۆژه‌دا، به چه‌كی كیمیاوی و قه‌ده‌غه‌كراو له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، پێنج هه‌زار هاوڵاتی بێتاوانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی كرده قوربانی ئه‌وه‌ش ته‌نها له‌به‌ر ناسنامه‌ی كورد بوون.
ووتیشی: پێویسته ئه‌م یاده له‌لایه‌ن هه‌موو تاكێكی كورد به‌رز رابگیرێت و كاربكرێت تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵبه‌جه له مه‌نهه‌جی خوێندن دابنرێت ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی داهاتوو هه‌ڵه‌بجه له بیر نه‌كه‌ن و بزانن چی زوڵێكی گه‌وره له گه‌لی كورد كراوه.
504 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|