رێكخراوه‌كان یاداشتێك ده‌ده‌نه ئیداره‌ی گه‌رمیان
20 / 3 / 2017
ئه‌مڕۆ (20ی ئازار) ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی له سنوری گه‌رمیان، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و یاداشتێكیان خسته‌ڕوو كه تیایدا چه‌ند داواكارییه‌كی له خۆ گرتبوو، لای خۆشیه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڵێنی پێدان كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنیان بكات.
له سه‌ردانه‌كه‌یداندا بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیاندا كۆبوونه‌وه و تیشكیان خسته‌سه‌ر كێشه و گرفته‌كانی سێكته‌ره جیاوازه‌كان و دواتریش یاداشتێكی چه‌ند خاڵیان خسته به‌رده‌ستی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و داوایانكرد ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتیوانیان بكات.
له یاداشته‌كه‌ی رێكخراوه‌كان هاتبوو، به‌شه سوته‌مه‌نی هاوڵاتیان بۆ ئه‌مساڵ، چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی ته‌ندروستی و رێگاوبان له‌گه‌رمیان، چاودێریكردنی نرخی ده‌رمان و عه‌یاده‌ی پزیشكان، دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون بۆ مامۆستایان و هاوڵاتیان، له‌گه‌ڵ چه‌ند داواكارییه‌كی تر.
لای خۆیه‌وه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه پشتیوانی یاداشته‌كه‌یان ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و خالانه‌ی له یادتاشته‌كه‌دا هاتووه، پێشتر ئیداره‌ی گه‌رمیان كاری له‌سه‌ر كردوون و به‌شێك له‌و كێشانه‌ی چاره‌سه‌ركردووه.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راشیگه‌یاند: له سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ سنوره‌كه، ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی له گه‌رمیاندا هه‌یه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان خستویه‌تیه به‌رده‌ستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كه تیایدا به‌شێك له‌و خالانه‌ی له یاداشته‌كه‌دا هاتووه له چوارچێوه‌ی داواكارییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان بوون و خۆشبه‌ختانه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داواكارییه‌كان جێبه‌جێده‌كات.
ووتیشی: بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه و گرفته‌كانی بواری ته‌ندروستیش خودی وه‌زیری ته‌ندورستی سه‌ردانی گه‌رمیانی كردووه و دوو رۆژ ماوه‌ته‌وه و به‌دواداچوونی جدی كردووه، كاریش له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنیان ده‌كات.
هاوكات سه‌ڵاح كوێخا جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌و داواكارییانه‌شی كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه هه‌یه، دوای به‌دواداچوون، كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنیان ده‌كرێت.
413 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|