ئاگادارییەک بۆ ئەو موچەخۆرانەی تا ئێستا لە سیستمی بایۆمەتری خۆیان تۆمار نەکردووە
26 / 3 / 2017
نوێنەرایەتی ئیدارەی گەرمیان لە سیستمی بایۆمەتری ئاگادارییەک ئاراستەی ئەو فەرمانبەرانەی سلکی مەدەنی دەکات کە تا بەرواری ( ۲۸ی شوبات) لە سیستمەکە خۆیان تۆمار نەکردووە بەمەبەستی وەرگرتنی پشتگیری تا (۵ی نیسان) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆیان بکەن.
دەقی ئاگادارییەکە:
ئاگادارییەک لە نوێنەرایەتی ئیدارەی گەرمیان لە سیستمی بایۆمەتری
ئاگادارییەک تایبەت بەو فەرمانبەر و موچەخۆرانەی تا (۲۸-۲-۲٠۱۷) خۆیان تۆمارنەکردووە بە سیستەمی بایۆمەتری لە بەشی شارستانی واتە مەدەنی.
۱- بۆ ئەوانەی سەر بە وەزارەتی شەهیدان و چاودێری کۆمەڵایەتی و خانەنشینانی مەدەنی و پێشمەرگەن واتە جۆری فۆرمەکانیان (M یان S یان P) یە لە بەرواری ۲٦-۳-۲۰۱۷ تاوەکو ٥-٤-۲۰۱۷ سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری خۆیان بکەن بەمەبەستی ناونووس کردنیان و دواترناردنی ناوەکان بە لیست لە لایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی بۆ تۆمارکردنیان لە بنکەی تایبەت.
۲- ئەوانەی فۆرمەکانیان لە جۆری (E) یە واتە فەرمانبەرن یان کارمەندن تاوەکو ئێستا خۆیان تۆمار نەکردوە ، هەریەکەو بە جیا نوسراویان بۆ بکرێت ،واتە نابێت بە لیست نوسراویان بۆ بکرێت ، لە ڕێگەی فەرمانگەی خۆیانەوە نوسراویان بۆ دەکرێت بۆ وەزارەتی تایبەتمەندبەو بەڕێوەبەرایەتییە ولەوێشەوە ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ لیژنەی بایۆمەتری ..دەکرێت بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی بۆ خۆ تۆمارکردن لە بنکەی تایبەت.
نوێنەرایەتی ئیدارەی گەرمیان لە سیستەمی بایۆمەتری
541 جار خوێندراوهتهوه |
|