به‌چه‌ند چالاكییه‌ك مه‌راسیمی یادی 29 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال ئه‌نجامدرا
14 / 4 / 2017
به‌یانی ئه‌مڕۆ (14/4) به ئاماده‌بوونی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و سكرتێری چه‌ند حزبێكی سیاسی و ژماریه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومه‌تی و حزبی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له واریس و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوان مه‌راسیمی سه‌ره‌كی یادی 29 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال له مه‌زاری شه‌هیدانی ئه‌نفال له گوندی دێبنه‌ی ناحیه‌ی رزگاری به‌رێوه‌چوو.
پێش ده‌سپێكردنی مه‌راسیمی سه‌ره‌كی یادی ئه‌نفال په‌رده له‌سه‌ر وێنه‌ی شێخ حسێنی هه‌زار كانی له ده‌روازی مه‌زاری ئه‌نفالكراوان له گوندی دێبنه لادرا و پێشه‌نگای (هه‌رێمی لم) كرایه‌وه، سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ش، به چه‌ند ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی شه‌هیدان ده‌ستپێكرد و دواتر چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز خوێندرایه‌وه، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش ووتاری كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان له‌لایه‌ن ئه‌كره‌م ساڵح خوێندرایه‌وه و تێدا تیشكی خسته‌سه‌ر ژیان گوزاره‌ن و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و ئه‌و براودۆخه‌ی تێدا ده‌ژین، دواتر چه‌ند داواكارییه‌كی ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد، كه خۆی ده‌بینییه‌وه له، "دروستكردنی دادگای لێكۆڵینه‌وه له سه‌رجم شار و شارۆچكه‌كان تایبه‌ت به كه‌یسی ئه‌نفال به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای سكاڵا له‌سه‌ر تاوانبارانی ئه‌نفال و ردستكردنی لۆبی له وڵاتانی جیهان به‌مه‌بستی به جینۆسایدناساندنی كه‌یسی ئه‌نفلا، له‌گه‌ڵ دروستكردنی فشار له‌سه‌ر دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق به‌مه‌به‌ستی به سزا گه‌یاندنی تاوانبارانی كه‌یسی ئه‌نفال". دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووتارێكی پێشكه‌شكرد و تێدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 29 ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال، تاوانێك هیچی كه‌متر نییه له‌و تاوانه گه‌ورانه‌ی له مێژوودا ده‌رحه‌ق به مرۆڤایه‌تی كراوه، ئه‌م تاوانه ئامانجی سه‌ره‌كی له‌ناوبردن و قڕكردنی گه‌لێكی ئاشتیخواز و سته‌م دیده بوو، به‌ڵام گه‌لی كورد به‌گیانی خۆڕاگری و باوه‌ڕ به‌خۆبوون له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێكی له‌م چه‌شنه‌ی دوژمنانی زیاتر گیانی خه‌بات و تێكۆشانی جۆشداوه و هه‌میشه بوون و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی خۆی به زیندوویی راگرتووه.
ووتیشی: بۆیه هه‌میشه هه‌ر وه‌ك مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه هه‌موو پیلانه‌كانی دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان شكستی هێناوه، بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستیه‌ش له سێ ساڵی رابردوودا به هێزی پێشمه‌رگه و پشتیوانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌فسانه‌ی دڕنده‌یی رێكخراوی تیرۆریستی داعش تێكشكێنرا، كه تاوانه‌كانی ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستیه ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد له تاوانه‌كانی به‌عس كه‌متر نه‌بووه و بگره درێژه‌پێده‌ری تاوانی ئه‌نفالی به‌عسیه‌كان بووه.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راشیگه‌یاند: ئه‌و قه‌یرانه سه‌خته داراییه‌ی رووی له هه‌ریمی كوردستان كردووه، ئه‌ركی حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی قورس‌تر كرد و نه‌مانتوانی وه‌ك پێویست داواكارییه هه‌نوكه‌ییه‌كانتان جێبه‌جێ بكه‌ین، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه وه‌ك هه‌میشه داكۆكیكار و پارێزه‌ر و خه‌مخۆری كه‌یس و داخوازییه‌كانتان ده‌بین و ماندونه‌ناسانه هه‌وڵ و توانا‌مان به‌گه‌ڕ بخه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنیان، ئه‌گه‌رچی ده‌زانین هه‌رچی بۆ ئێوه‌ی ئازیز بكرێت قه‌ره‌بووی ئه‌و قوربانیه گه‌وره‌یه ناكاته‌وه له پێناو ناسنامه‌ی كوردبووندا به‌خشیوتانه به‌م نیشتمانه.
سه‌ڵاح كوێخا ووتیشی " داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین كه ئه‌مڕۆ (14/4) یادی 29 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال بكه‌نه ده‌رفه‌تێك یان ده‌ستپێكێكی نوێ بۆ ئاشته‌وایی سیاسی و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتۆگۆ و سه‌رجه‌م كێشه و ناكۆكییه‌كانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن، پێمان وایه ئه‌مه باشترین دیاری و پاداشته بۆ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوان و شه‌هیدان، چونكه هه‌مووان له كوردستاندا قوربانییاندا بۆ ئه‌وه‌ی كوردستانێكی ئازاد و به‌هێز به‌دی بێت و خۆشگوزه‌رانی و سه‌ربه‌ستی جێگه‌ی شه‌ڕ و ناكۆكی بگرێته‌وه". داواشیكرد، هه‌موو هه‌وڵه‌كان یه‌كبخرێت و كاری جدیتر بكرێت بۆ به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌نفال و حكومه‌تی عێراق كه میراتگری حكومه‌ته‌كانی پێش خۆیه‌تی قه‌ره‌بووی واریس و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوان بكاته‌وه و، حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده و زانكۆكان تاوانی ئه‌نفال بخاته پرۆگرامه‌كانی خوێندن و له‌پێناو باشترخزمه‌تكردنی كه‌یسی ئه‌نفالیش، چه‌ندین ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه بۆ كاركردن له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال دروستبكات، هه‌روه‌ك داواشیكرد، حكومه‌تی هه‌رێم كاری باشتر و جدیتر بكات بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوان.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له ووتارێكدا به‌ووردی تیشكی خسته‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال و چۆنییه‌تی ئه‌نجامدان و قۆناغه‌كانی تاوانه‌كه له لایه‌ن حكومه‌تی به‌عس.
ووتیشی "ئه‌نفال تاوانێكه بۆ هه‌میشه به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه له هه‌مان كاتیش‌دا په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه له مێژووی به‌عسییه‌كاندا، هاوشێوه‌ی تاوانه‌كانی تریی وه‌كو راگواستنی گوند نشینه‌كان و جینۆسایدكردنی كوردانی فه‌یلی و بارزانییه‌كان و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كانی تر، كه هیچی كه‌متر نه‌بوو له جینۆسایدی هۆڵۆكۆست له‌لایه‌ن نازییه‌كان و جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌كانی تر".
راشیگه‌یاند: قۆناغی سێیه‌می ئه‌نفال له 7ی نیسانی 1988 ده‌ستیپێكرد و له 20ی نیسان كۆتاییهات و ناوچه‌ی گه‌رمیانی به‌گشتی كرده ئامانج كه تێیدا، كه‌لار و كفری و چه‌مچه‌ماڵ و دوزخورماتوو و دێهاته‌كانیان به‌ر شاڵاوه‌كه كه‌وتن، به هه‌زاران قوربانی لێكه‌وته‌وه و ئه‌مڕۆش هه‌موومان له گۆڕستانی دێبنه له حزوریان وه‌ستاوین".
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان ئه‌نفالكراوان ئه‌وه‌شی ووت "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی جه‌نگی داعش و قه‌یرانی دارایی نه‌منتوانی داواكارییه‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفال هه‌موو جێبه‌جێبكه‌ین به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی كراوه توانیومانه موچه‌یان به‌بێ پاشه‌كه‌وتكردن بده‌ین".
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش سرودی ئاڵا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵبه‌جه پێشكه‌شكرا و دواتر شانۆگه‌ری جه‌سته‌ی مرۆڤی ئاڵتوونی نمایشكرا و پاشان هه‌ر له مه‌راسیمی سه‌ره‌كی یادی 29 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی كه‌لار سۆزی ده‌ف پێشكه‌شكرا و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش شانۆی خۆفرۆشان له ئه‌نفالدا نمایشكرا، له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا، تاجه گوڵینه‌ی رێزلێنان له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی ئه‌نفال دانرا.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی یادی 29 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال، له‌لایه‌ن په‌یمانگای ته‌كنیكی تایبه‌ت له‌كه‌لار كۆنفارنسی (پێكهێنانی دادگای باڵای تاوانه‌كان و به نێوده‌وڵه‌تیكردنی جینۆسایدی گه‌لی كورد) له هۆڵی وه‌رزش و لاوان پێشكه‌شكرا كه به‌چاودێری وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رێكخرابوو.
هه‌ر له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی یادی ئه‌نفالله‌لایه‌ن رێكخراوی ئایدیالیسته‌وه چالاكی هونه‌ری و شیعر خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نفال پێشكه‌شكرا و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، به ئاماده‌بوونی سه‌په‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حزبی و حكومی له ناحیه‌ی رزگاری (ده‌زگای رۆشنبیری ئاران) كرایه‌وه له یه‌كه‌م چالاكی ده‌زگاكه‌شدا ده‌یان 25 دایكی ئه‌نفال و ده‌یان تاقانه‌ی ئه‌نفال خه‌ڵاتی رێزلێنانیان پێبه‌خشرا.
بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا به چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر یادی 29 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال به‌رده‌وام بێت.
ئه‌مڕۆ لێره‌دا كۆبوینه‌ته‌وه بۆ مه‌راسیمی یادی 27 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال، تاوانێك به‌دیدی هه‌مووان به‌یه‌كێك له قێزه‌ونترین و دڕه‌نده‌ترین تاوانی سه‌ده‌ی بیست له جیهاندا داده‌نرێت، كه تیایدا زیاتر له 182 هه‌زار مرۆڤی كورد ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كوردبوون به‌ده‌ستی رژێمی به‌عسی فاشیزم رووبه‌ڕووی مه‌رگ بوونه‌وه ،ئه‌م ئازیزه ئه‌نفالكراوه سه‌ربه‌رزانه‌ش زۆربه‌یان دانیشتووی گه‌رمیان بوون، دیاره ئامانج له‌و تاوانه پاكتاوی ڕه‌گه‌زی وسڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو.
353 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|