گروپێكی شانۆیی شاری سنه كار بۆ ئه‌نفال ده‌كات
17 / 4 / 2017
به‌یانی ئه‌مڕۆ (17ی نیسان ) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان له‌گه‌ڵ ستافی گروپی شانۆیی شینی شاری سنه كۆبویه‌وه كه له مه‌راسیمی یادی ئه‌نفال شنۆیه‌كیان نمایشكرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، قوتبه‌دین سادقی ده‌رهێنه‌ری شانۆییه‌كه، رایگه‌یاند: له پێناو خزمه‌تكردن به كه‌یسی ئه‌نفال و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه هاتوینه‌ته گه‌رمیان و شانۆمان نمایشكردووه، سوپاسی هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین بۆ هاوكاری كه پێشوازی باشیان له كاره‌كه‌یان كردووه.
له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ستخۆشی له گروپه‌كه كرد بۆ شانۆییه‌كه‌یان و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه هه‌ر كاتێك بیانه‌وێ بێنه گه‌رمیان و شانۆیی پێشه‌كه‌ش بكه‌ن ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوكاریان ده‌بێت.
460 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|