شاندێكی پارێزگای كرماشان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد
26 / 4 / 2017
به‌یانی ئه‌مڕۆ (26ی نیسان) به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی مه‌رزی نێوده‌ڵه‌تی په‌روێزخان، شاندێكی پارێزگای كرماشان به سه‌رپه‌رشتی قایمقامی قه‌زای قه‌سر شیرین سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه كۆبویه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، فرامه‌رز ئه‌كبه‌ری قایمقامی قه‌زای قه‌سرشیرین و سه‌رۆكی شانده‌كه، رایگه‌یاند: پارێزگای كرماشان و ناوچه‌ی گه‌رمیان په‌یوه‌ندییه‌كی فه‌رهه‌نگی مێژووییان پێكه‌وه هه‌یه و بوونی مه‌رزی په‌روێزخان ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی زیاتر پته‌و كردوه‌وه، په‌یوه‌ندی بازرگانی هه‌ردولاش له رێگه‌ی ئه‌م مه‌رزه‌وه رۆژ به رۆژ زیاتر گه‌شه‌ی كردووه. ووتیشی: به‌لای كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه مه‌رزی په‌روێزخان زۆر گرنگه و له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا هه‌وڵمانداوه له مه‌رزه‌كه جوڵه‌ی بازرگانی زیاتر بێت، تا گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌ی ئێستا له‌سه‌ر ئاستی كۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتان، مه‌رزی په‌روێزخان دوای ده‌روازه‌ی به‌نده‌ر عه‌باس، پڕ جموجۆڵتیرن ده‌روازه‌ی بازرگانییه.
سەرۆکى شاندەکە راشیگەیاند: بوونی په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له نێوان هه‌ردوولا و كۆبوونه‌وه و سه‌ردانیكردنی یه‌كتر وا ده‌كات لێكتێگه‌یشتنی باش هه‌بێت له‌سه‌ر كه‌موكورتی و گرفته‌كان و دواجار چاره‌سه‌ركردنیان، ئێمه‌ش له پارێزگای كرماشان هه‌موو كاتێك ئاماده‌ین له پێناو گه‌شه‌كردنی زیاتر مه‌رزه‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆببینه‌وه و په‌یوه‌ندی پته‌ومان هه‌بێت.
دواتر، لە کۆبوونەوەکەدا كه هه‌ریه‌كه له جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی ته‌ندروستی و كشتوكاڵ و به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی و گومركی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری ڤێته‌نه‌ری گه‌رمیان ئاماده‌ی بوون، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان بۆ گه‌رمیان و هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند: به‌لای ئێمه‌وه مه‌رزی په‌روێزخان گرنگی تایبه‌تی هه‌یه و له ماوه‌ی رابردووش‌دا هه‌موو هه‌وڵێكمان ئه‌وه بووه ئه‌و مه‌رزه زاتر گه‌شه بكات و به‌ره‌وپێشچوونی زیاتر به‌خۆوه ببینێت.
ووتیشی: بوونی ئه‌م په‌یوه‌ندییه پته‌وه له نێوان پارێزگای كرماشان و ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ری فه‌رمانگه‌كانی هه‌ردولا له مه‌رزی په‌روێزخان سودێكی باشی هه‌یه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی مه‌رزه‌كه و ئێمه‌ش ئاماده‌ین زیاتر په‌ره به‌م په‌یوه‌ندییانه بده‌ین.
دواتر له‌لایه‌ن هه‌ردوولا به ووردی تیشكخرایه‌سه‌ر كێشه و گرفته‌كانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان و چه‌ندین پێشنیار و تێبینی به ئامانجی باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كانی مه‌رزه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ردولاوه خرانه‌ڕوو، له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، هه‌ردوولا گه‌یشتنه لێكتێگه‌یشتنێك.
494 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|