چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له گه‌رمیان جێبه‌جێ ده‌كرێن
11 / 5 / 2017
ووته‌بێژی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاشكرایده‌كات له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا، بۆ لای جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان داوای كردووه، ژماره‌یه پرۆژه بۆ سنوره‌كه جێبه‌جێ بكرێت، لای خۆشیه‌وه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ڵێنی داوه كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنیان بكات.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم ووته‌بێژی ئیداره‌ی گه‌رمیان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند "دوێنی (10ی ئایار) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كردووه چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی خستۆته به‌رده‌ستی به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێبه‌جێكردنیان كه تێدا پرۆژه‌ی گه‌وره و ستراتیژی هه‌یه، لای خۆشیه‌وه به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ڵێنی داوه كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنیان بكات".
ووته‌بێژی ئیداره‌ی گه‌رمیان راشیگه‌یاند "له‌و پرۆژانه‌ش جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی سایلۆی گه‌نم له كه‌لار به بودجه‌ی زیاتر له 19 ملیار دینار كه بودجه‌كه‌ی له‌لایه‌ن خودی وه‌زاره‌تی بازرگانی دابینده‌كرێت، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنی داوه له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه رێكاره‌كانی ته‌واو بكات هه‌روه‌ها دابینكردنی كاره‌با بۆ ژماره‌یه‌ك گوندی گه‌رمیان به بودجه‌ی یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دینار كه به‌هه‌مان شێوه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵَینی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش داوه".
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ لای جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، 17 پرۆژه‌ی جۆراوجۆری خستۆته به‌رده‌ست كه به‌هۆی قه‌یرانی دارایی كاركردن تێیاندا وه‌ستاوه، لای خۆشیه‌وه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ڵێنی داوه كاری جدی بكات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژانه له گه‌رمیان.
874 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|