سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان: پێویسته هاوشێوه‌ی كه‌لار پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون له کفرى جێبه‌جێبكرێت
14 / 5 / 2017
ئه‌مڕۆ (14ی ئایار) به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون له قه‌زای كفری، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیدار كۆبوویه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه هه‌ریه‌كه له جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كفری و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان و سه‌رۆكی شاره‌وانی كفری ئاماده‌ی بوون، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: كفری یه‌كێكه هه‌ره دێرین و گرنگ و پڕبایه‌خه‌كانی گه‌رمیان بۆیه پێویسته هاوشێوه‌ی كه‌لار، پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی به‌گشتی تێدا ئه‌نجامبدرێت، له پێناو خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و چینی كرێنشینی قه‌زاكه‌ش پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی تێدا ئه‌نجامبدرێت.
ووتیشی: له ماوه‌ی رابردوودا له گه‌رمیاندا پێنج پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ نیشته‌جێبوون پێشكه‌شكراوه و له ئێستادا ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان ره‌زامه‌ندی پیشانداوه له‌سه‌ر سێ پرۆژه‌یان له كه‌لار جێبه‌جێبكرێت، لێره‌وه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین یه‌كێك له‌و دوو پرۆژه‌ی كه ماوه‌ته‌وه و مۆڵه‌تی وه‌رنه‌گرتووه له‌كفری جێبه‌جێبكرێت.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان روونیشیكرده‌وه، له دیداری هه‌فته‌ی رابردووی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و پرسه تاوتوێكراوه و لای خۆیه‌وه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشنیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانی به‌هه‌ند وه‌رگرتووه و به‌ڵێنی داوه كاری له‌سه‌ر بكات.
دواتر، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه پاش تاوتوێكردنی پرسه‌كه و جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه یه‌كێك له پرۆژه‌كان له كفری ئه‌نجامبدرێت و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كفریش راسپێردرا زه‌وی پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دابینبكات.
528 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|