سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی یادی 55 ساڵه‌ی دامه‌زراندنییه‌وه په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی مامۆستایان و مامۆستایان به‌گشتی ده‌كات و تیایدا، داوا ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راسپارده و داواكارییه‌كانی مامۆستایان به‌هه‌ند وه‌ربگرێت و له‌رووی مادیه‌وه خزمه‌ت به مامۆستایان بكات و ژیان و گوزه‌رانێكی شایسته‌یان بۆ دابین بكات.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
په‌یامی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایان
به‌بۆنه‌ی یادی ۵۵ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سكرتێر و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌ت و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی یه‌كێتیه‌كه و مامۆستایانی كوردستان به‌گشتی و گه‌رمیان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین.
مامۆستا چینێكی زۆر گرنگی كۆمه‌ڵگه‌یه، چرایه‌كی هه‌میشه گه‌شه بۆ په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، پێویسته هه‌مووان رێز له كار و پیشه‌كه‌ی بگرین و ماندووبونی به‌رز بنرخێنین، چونكه له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستایانی ئازیز له هه‌موو بوارێكدا كادیری پێشكه‌وتوو پێگه‌یه‌ندراوه و هه‌رئه‌مه‌ش وایكردووه كۆمه‌ڵگه به‌رده‌وام له پێشكه‌وتندا بێت.
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له رۆژگاری سه‌ختی خه‌باتدا دامه‌زراوه و ئامانج له دامه‌زراندیشی به‌رگریكردنه له مافی مامۆستایان، هیوادارین ئه‌م یه‌كێتیه به‌و ئامانجه‌ی بۆی دامه‌زراوه بتوانێت خزمه‌تێكی باش به توێژی مامۆستایان بكات و داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌خت بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان.
هه‌ر له‌م یاده‌دا داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین له‌پێناو گرنگیدان به بواری په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدانی ئه‌م بواره گرنگه، راسپارده و داواكارییه‌كانی مامۆستایان به‌هه‌ند وه‌ربگرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له‌رووی مادیه‌وه خزمه‌ت به مامۆستایان بكات و ژیان و گوزه‌رانێكی شایسته‌یان بۆ دابین بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتواننن به باشی ئه‌ركی پیرۆزیان به‌جێبهێنن.
دووباره پیرۆز بێت یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان.
سه‌ڵاح كوێخا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان
15/5/2017